ڕۆڵ و نەقشی ڕاهێنان و قوتابخانە لە بارهێنانی کۆمەڵایەتی قوتابیاندا
ڕۆڵ و نەقشی ڕاهێنان و قوتابخانە لە بارهێنانی کۆمەڵایەتی قوتابیاندا

ڕۆڵ و نەقشی ڕاهێنان و قوتابخانە لە بارهێنانی کۆمەڵایەتی قوتابیاندا

ڕۆڵ و نەقشی ڕاهێنان و قوتابخانە لە بارهێنانی کۆمەڵایەتی قوتابیاندا

🖋 . . .ئەوین سلێمانی؛
مامۆستای کۆمەڵناسی

ڕاهێنان و پەروەردە چالاکییەکە کە بەرەی پێگەیشتوو، سەبارەت بە بەرەیەک کە هێشتا بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی کرچ و کاڵە و پێنەگەیشتووە بە کاری ئەهێنێت. بابەتی ئەم چالاکییە، بریتیە لە هاندان و پەروەردە کردنی بیرۆکەکان و واتاکان و هەر وەها مەرجەکانی ڕۆحی و ماددەیی کە پێویستی ژیان لە کۆمەڵگای سیاسی و ژینگەی تایبەتە و تاک بۆ ژیانکردن لەو بەستێنەدا، ئامادە ئەبێت؛ هەر بۆیەش ڕۆڵی ڕاهێنان و پەروەردە لە کۆمەڵگا، ئەوەیە کە منداڵان کە هێشتا کۆمەڵایەتی نەبوون، گونجاو لەگەڵ سیستەمی کۆمەڵایەتی بار بهێنێت و هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی تایبەتی کۆمەڵایەتیان، ئەوان بە نۆرم، نەریت و خووی گونجاو، تەیار و ئامادە بکات.

بۆچوونی دورکیم لە ڕاهێنان و پەروەردە، لە بیرۆکەیەک کە سەبارەت بە مرۆڤ هەیەتی، سەرچاوە ئەگرێت. بە ڕای ئەو، مرۆڤ لە ڕاستیدا، بوونەوەرێکی بایۆلۆجی دێتە دنیاوە و هەربۆیەش بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و لە کۆمەڵگادا ژیان دەباتە سەر؛ کەوابوو پێویست بە ڕاهێنان و فێربوونی ڕێوڕەسمی ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای خۆیەتی؛ کەواتە بە بۆچوونی ئەو، ڕاهێنان و پەروەردە ئامرازی ڕێکخستنی خودی تاکی و خودی کۆمەڵایەتی، بە شێوازی بوونەوەرێکی ڕێک و پێکە کە دەشێت ئەوە بە پێکهێنانی کاراکتەر و لەدایکبوونی کۆمەڵایەتی کەسەکە لێکدانەوەی بکرێت.

لە کۆمەڵگای سەرتایی کە بناغەی لە سەر هاوپشتی میکانیکییە، ڕاهێنان و پەروەردە، بێ مەبەستی پێشوو، بە ئامانجی دیاریکراو و بێ پلانی داڕێژراو لە لایەن بنەماڵەوە جێبەجێ ئەبێت. لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا کە بناغەی لە سەر هاوپشتی ئەندامییە، جیاکردنەوەی ئیش و کار دێتە ئاراوە، پیشەکان تایبەتی ئەەبن، داب و نەریتەکان لاواز و پەرەسەندن خیراتر ئەبێ؛ کەواتە بە جۆرێک یەکگرتوویی ئەخلاقی پێویست ئەبێ. بە بۆچوونی دورکیم تەنها حکوومەت ئەتوانێ ئەم یکگرتووییە ئەخلاقییە سەقامگیر کات و ئامرازەکەشی، ڕاهێنان و پەروەردەی گشتییە کە دیاریکراوی تاقانەی کۆمەڵگای ئەندامییە. خێزان لە سەردەمی نوێ ئەرکی ڕاهێنانی خۆی لە بەر تایبەتی بوونی پیشەکان و بەرەوپێشچوونی زانیاری لە دەست ئەدات و حکوومەت ئەبێ ڕێپیشاندەری بواری ڕاهێنان و پەروەردە بێت.

ڕاهێنان و پەروەردە لە هەموو بەشەکانی خوێندن، پێش چوونەژوورەوە بۆ خوێندنی باڵا و دوای ئەوە، ئەرکەکانی تایبەت بە خۆی گونجاو لەگەڵ تەمەنی کەسەکان و پێداویستی کۆمەڵگا هەیە. ئاشکراو و ڕوونە کە ئامانج لە ڕاهێنان لە خوێندنی زانکۆ، بارهێنانی هێزی پسپۆڕ گونجاو لەگەڵ ژیانی ڕۆزمێرای کۆمەڵگادا دەبێت؛ لە ڕاستیدا، وێڕای چوونەژوورەوە بۆ ناو قوتابخانە، پەروەردەکردنی مرۆڤی کۆمەڵایەتی بۆ ژیان لە بۆشایی کۆمەڵگادا دەسپێدەکا، بەڵام لوتکەی پەروەردەی کۆمەڵایەتی کەس، کاتی چوونەژوورەوە بۆ زانکۆ و ڕاهێنانی باڵا بەدی دێت کە ئەو لەگەڵ خەڵکانی تر بە کلتوور و داب و نەریتی جیاواز، پێوەندی دەگرێت و پێویستیەکانی کۆمەڵایەتی لەم بەستێن و چوارچێوەدا فێر دەبێت.

دورکیم لە خەسڵەتی کۆمەڵایەتی ڕاهێنان و هاوڕێ لەگەڵ ئەویشدا، لە پەروردە ناو دەبات و لە ڕاستیدا ئەوە کۆمەڵایەتیکردنی مێتۆدی نەوەی گەنج ناو دەنێت. بە ڕای پارسۆنز، ئامانجەکانی قوتابخانە وەک ڕێکخراوەیەکی پەروەردەیی بریتین لە : ئامادە کردنی قوتابیان بۆ وەئەستۆ گرتنی نەقشەکانی گەورەساڵی لە گۆمەڵگا لە ڕێگەی کۆمەڵایەتیکردن و ئاشنابوونی ئەوان لەگەڵ بەها و بایخەکانی کۆمەڵگا و فێربوونی لێهاتووییەکانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕۆڵ و نەقشانە لە گۆڕەپانی ژیانی کۆمەڵگایەکی ئاڵۆزدا؛ کەواتە قوتابخانە ئەبێ کەفیلی ئەوە بێ کە قوتابیان لێهاتوویەکان و زانستی گشتی پێویست بۆ ڕۆڵگێڕانی ئەرکەکان لە کۆمەڵگایەکی ئاڵۆزیاندا هەبێت. ڕاهێنان و پەروەردە چالاکییەکە کە بەرەی پێگەیشتوو، سەبارەت بە بەرەیەک کە هێشتا بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی

قوتابخانە پێش لە هەر شتێک، ڕێکخراوەیەکە و زۆربەی تایبەتمەندیەکانی باوی ڕێکخراوەی هەیە؛ لە ڕاستیدا قوتابخانە جۆرێکی تایبەت لە ڕێکخراوەی کۆمەڵایەتیە و ڕێکخراوەی کۆمەڵایەتی جۆرێکی تایبەت لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیستەمی کۆمەڵایەتی جۆڕێکی تایبەت لە سیستەم ژمێردراو ئەبێت.

پارسۆنز بە پێشکەشکردنی شیکاری تیۆری لە پۆلی وانە وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دەڕوانێت. بە ڕا و بۆچوونی ئەو پۆلی وانە دوو ئەرکی گرینگی لە سەر شانە؛

۱ـ پۆلی وانە دەشێت بە یەکێ لە هۆکارەکانی گرینگی کۆمەڵایەتیکردن بزانین؛ لەبەر ئەوەی ئامرازێکە کە بە بۆنەی ئەوەوە، ئەندامانی کۆمەڵگا فێردەبن تا بیانەوێت و بتوانن نەقشەکانی خویان بە باشی لە سیستەمدا پێشکەش بکەن.

۲ـ پۆلی وانە یەکێ لە هۆکارەکانی تەرخانکردنی هێزی مرۆییە؛ یانی ئەمە قوتابخانەیە کە خەڵک بۆ پیشەکانی تایبەتی لە کۆمەڵگا هەڵئەبژێرێت.

همچنین ببینید

نظم و نظام در نظام مهندسی سقز لنگ می‌زند . . .

نظم و نظام در نظام مهندسی سقز لنگ می‌زند . . .

نظم و نظام در نظام مهندسی سقز لنگ می‌زند . . . بهنام نیک سرشت …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *