ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی

ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی

ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی

✍. . . نووسەر
فەردین ڕەشیدی
ف.ڕ.ئومێـــــــــــــــــــــــــد
پیاوەکە دەرکەی ژووری دوکتۆرەکەی بە تەواوی بۆ دانەخرا . لە سەر کورسی هۆڵی چاوەڕوانی نەخۆشەکان دادەنیشێ و بە هەر دوو دەست سەری دەگوشێ . چەند کەس بە سرتە باسی پیاوەکەیان کردبوو .  لە سەر کاغەزێ چرچ و لۆچ نووسرابوو ، کاتت زۆر نەماوە .
تی ویەکەی کوژاندەوە . بێ دەنگ خۆی خزاندە ژوورەکەی و لە سەر قەرەوێڵەکە ڕاکشا . ماق و وڕ لە بن میچەکەی دەڕوانی .  چەند مێروولە لە کاغەزەکە دێنەدەرێ و بە شان و قۆڵیدا سەردەکەون . پیاوێ برۆ تێکدەنێ و دیسان ماق و وڕ لە بن میچەکە دەڕوانێ .
کتێبەکەی کردەوە  ، میجێر ، بەرازە پیرەکە هەموو ئاژەڵانی کۆ کردبووەوە و سەبارەت بە ئازادیی نوتقی بۆ دەکردن . پیاوێ نوقمی قسەی گەرم و شۆڕشگێڕانەی  ، میجێر ، دەبێ  . ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی
لە ڕووبەرگی کتێبەکە نووسرابوو [مەزرای ئاژەڵان ، جۆرج ئۆریێل ].
بەرازێ لە ژوورێکی تەنگدا ڕم بازێنی بوو و خۆی لەدار و دیوار دەکوتا . سمکۆڵانی دەکرد و خۆی دەگەوزان .
پەردەی پەنجەرەکە و قاڵیەکەی بە شفرەکانی لەت و پەت کردبوو . کەسێ بەدەنگێکی سەیر دەیمڕاند  ، من ، ناپیلئونم ناپیلئۆن .
لەپاش دەرکەی ژوورکە سێ کەس گوێ قوڵاخ وێستابوون . هەر جار و کەسێکیان هاواریان لە پیاوەکە کردبوو . ژنەکە چەندین جار مێردەکەی بانگ کردبوو . چەندین جار گریا بوو بەڵام هیچ وڵامێکی نەبیستوو .
کچەکە و کوڕەکەیش هەر وا چەندین جار بانگیان لە پیاوەکە کردبوو بەڵام  تەنیا گوێیان لە مڕەمڕێ ببوو .
بەرازێ لە ژوورەکەدا خۆی دەگەوزاند و خرمە خرم هەر چی لە ژوورەکەدا بوو دەیخوارد .
ژنەکە زەنگی بۆ ئیدارەی پۆلیسی شار لێدابوو و ئەوەی گوێ لێ ببووی بۆ پۆلێسەکەی گێڕابووەوە. پۆلیسەکە چەند جار قاقای کێشابوو و تەلێفوونەکەی لێ داخستبوو .ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی
دەنگ و زرمەی ژوورەکە کەمەوە ببوو ، تەنیا جارجار دەنگی سمکۆڵانی ئاژەڵێ لە ژوورەکە دەبیسترا .
ژنەکە زەنگی بۆ دایک و باوکی پیاوەکە لێدابوو . پێنج کەس لە پاش دەرکەکە بە نگەرانیەوە و هەرایان لە پیاوەکە دەکرد و هیچ وڵامێکیان نەبوو .  سێ کەس دەیانگوت با دەرکەکە بشکێنین بزانین چی ڕوویداوە و دوو دەنگ دەیانگوت نا خەڵکی تێمەگەیێنن .
ژنە بە ساڵاچووەکە سەری نابوو بە دەرکەکەوە و بە ئارامی بانگی لە کوڕەکەی دەکرد، کەچی تەنیا دەنگی شکانی کەل و پەلی نێو ژوورەکە و خرمە خرمێکی سەیر دەبیسترا .ک.چ. کاتێ بۆ مەستـــــــــــی
شتێ لە نێو ژوورەکە خۆی لە دەرکەکە هەڵدەسووی . بۆگەنێکی بێزارکەر هەموو نێو ماڵەکەی گرتبوو .
چراکانی نێو ماڵەکە هەموو داگیرسابوون . کەس لە پاش دەرکەکە نەمابوو و دەنگی چەند کەس لە نێو هۆڵەکە دەبیسترا .
بەرازێ لە نێوە ڕاست ژوورەکە لە حاڵێکدا هەر چوار پەلی ڕوو لە ئاسمان بوو خەوی لێ کەوتبوو .
ژنەکە بە هێوری هاتبووە پاش دەرکەکە و گوێی نابوو بە دەرکەکە و مرخە و دەنگێکی سەیری گوێ لێ ببوو . دەنگێ دەیگوت ” هەموو ئاژەڵەکان پێکەوە بەرامبەرن بەڵام گەلێ لە ئاژەڵان بەرامبەرترن ” مریشکێ لە پاش دەرکەکە دوو جار گارە گاری کردبوو .
نیوە شەو بوو هەموو خەوتبوون کە جێڕەی دەرکەکە هات . بەرازێ چوار دەست و پێ لە پێ پلیکانەکانەوە دەچووە خوار .
دەرکەی هۆڵەکەی بە لمۆزی کردەوە. بەرازێ لە نێو حەسارەکەدا لمۆزی لە باخچەکە هەڵدەچەقاند . دەم و لمۆزی بەرازەکە خەڵتانی خوێن ببوو .
پێنج کەس لە پاش پەنجەرەی هۆڵەکە لە بەرازێکیان دەڕوانی و دەگریان .
ژنێ باقەیێ یۆنجەی لە تەنیشت باخچەکە ڕۆ کردبوو ، بەرازێ مڵچە مڵچ یۆنجەی دەخوارد و لە نێو حەوشەکەدا ڕمبازێنی بوو .
دەنگی سمکۆڵان و گارەگاری چوار کەس گوێی ژوورەکەی ئاخنی بوو .
جیرانەماڵی پیاوەکە لە پەنجەرکەوە هەموو شتێکی دیتبوو . شفرەی بەرازێ پەردەی پەنجەرەکەی شڕ کردبوو .
ژنان لە سەرەی نانەواخانەکە بە چاوی مۆلەقەوە ئەوەی دیتبوویان و بیستبوویان بۆ خەڵکیان دەگێڕاوە .چەن سەت ژن و پیاو و نانەوایێ سمکۆڵیان کردبوو . پیاوێ دەم لمۆزی لە باخچەکە دەچەقاند و خرمە خرم ڕەگ و ڕیشەی دار و گوڵەکانی باخچەی گشتی شاری دەخوارد و هاواری دەکرد من ، ناپیلئۆنم ناپیلئۆن !
حەوش و حەساری شارێ پڕ ببوو لە بەرازگەلێ کە سمکۆڵانیان دەکرد و خوێن و لیتاو لەدەم و لمۆزیان چۆڕەی کردبوو .
لە کۆڵانە بەربەستەکانی شارەوە دەنگی دوعای ، باکستێرە ، کان و وەڕەی چەن سەگی دڕ دەبیسترا .
چەند دەهەیە قەساوەکان ئەسپەکان کەوڵ دەکەن و ناپیلئۆنەکان سەرمەستی سەرکەوتن  پەرداخ پەرداخ خوێن هەڵدەدەن.

همچنین ببینید

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . !

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . !

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . ! یکی از شهروندان شیفته‌ی طبیعت و …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *