
۱۷ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد_موختار_جاف
ژیان_نامه
▪️ناوی ئەحمەدی کوڕی وەسمان پاشای گەورەی جافە، کوڕی محەمەد پاشا کوڕی کەیخەسرەو بەگ کوڕی سلێمان بەگ کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی تاهیر بەگی جافە و ناوی دایکیشی عادیلە خانمە کە لە زەبر و زەنگ و رامیاری دا بەناوبانگ بووە. ساڵی ١٨٩٦ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی ئەبجەدی دەکاتە ١٣١٦ی کۆچی کەبریتییە لە مێژووی لەدایکبوونی و بۆیە ئەو ناوە نراوە.
وەسمان پاشای باوکی و مەحمود پاشای باوکی کە هەردووکیان میر و لە سەرۆکە هەرە گەورەکانی خێڵی جافانن، لە لایەن سوڵتانەکانی عوسمانی یەوە پایەو ناوبانگی (پاشا)یەتیان دراوەتی. ۱۷ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد_موختار_جاف
▪️ھەرچەندە دەرچووی قوتابخانەو خوێندنگا باڵاکان نەبووە، بەڵام مرۆڤێکی زیرەک و وردبین بووە. بێجگەلەزمانی کوردی، فارسی و تورکی و عەرەبی و کەمێکیش ئینگلیزی زانیوە. تەنانەت بەزمانی فارسی چەند ھەوڵێکی شیعریی ھەیە، خۆی و تاھیر بەگی برای بەدوو شاعیری گەورەی کورد دەژمێردرێن. ئەم شاعیرە بەتوانایە لە ھەموو بوارەکاندا شیعری وتووە و ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی لەریزی پێشەوەی ھەڵبەستە نیشتمانییەکانی سەرەتای سەدەی ڕابردوو دادەنرێن. ۱۷ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد_موختار_جاف
▪️ئەو هەستیارە پایەبەرزە بەهۆی فێربوونی ئەو زمانانەوە دەروازەی هەموو جۆرە هونەرێکی وێژەیی بە جارێکی لەسەر کرایەوە. ئەحمەد موختار بەگ لاوێکی جوانچاک و سووروسپی و مووزەرد و چاوشین و شۆخ و شەنگ و رووخۆش و دەم بە پێکەنین و باڵابەرز و تەڕپۆش و دڵتەڕبووە، هەروەکو لە مەیدانی ئازایەتی و هۆشیاری و زرنگی و سوارچاکی و راوسەیران و نیشانەئەنگاوتندا پاڵەوانێکی ناسراوبووە لە کۆڕی جوامێری و یاریکاری و دەستی هەژاران گرتن و دڵنەرمی و بەزەیی و نان بدەیەتی و خێرەمەندی و جوامێریش دا بێ هاوتابووە.
ئەحمەد موختار بەگ لەبەرئەوەی لەبنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار و بەناوبانگی جافە، تێکەڵی ڕامیاری و کاروباری دەوڵەتیش بووە. لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی خۆشەویست و خێرەومەند بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هاوسەری بۆخۆی خوازتوە و لە ١٩٢٢دا بووە بە قائیمقامی ھەڵەبجە، لە ١٩٢٤دا کرا بە نوێنەر و لە کۆڕی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی و لە (مەجلسی) نوێنەراندا تا ساڵی ١٩٣٥.
▪️لە ٥ی شوباتی ١٩٣٥ و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کە لەسەر چۆمی سیروان بە کەڵەکی دەپەڕیەوە لە لایەن چەند ناپاکێکی دڵ و دەروون رەقەوە کوژرا، و تەرمەکەی لە تەنیشت گۆڕی تاھیر بەگی لەگوندی عەبابەیلێی نزیکی ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
ئەحمەد بەگ دوو کوڕ و سێ کچی لە پاش بەجێ ماوون، ناوی کوڕە گەورەکەیان غاندی و بچووکەکەیان ئەفراسیاب بەگە، و کچێکیشی بە ناوی شەمسە.
- هزینههای جنجالی «جشن باران رحمت» در شهرداری سقز؛ بادکنکهای چندصد میلیونی و دفنوازی میلیاردی - اسفند ۷, ۱۴۰۴
- لالایی گهواره گمشده تمدن - آبان ۲۸, ۱۴۰۴
- پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی - آبان ۱۲, ۱۴۰۴