هه ڵه بجه ئه ی کۆنه برین
هه ڵه بجه ئه ی کۆنه برین

هه ڵه بجه ئه ی کۆنه برین

هه ڵه بجه ئه ی کۆنه برین

هه ڵه بجه تۆ برینیکی جێگای زامت خوێناوییه

تۆ گەش ترین ئه ستێرەی ڕوون له ئاسمانی شەهید بووندا

تو‌بێ دەنگ ترین مردنی له گۆڤاری ئینسانیدا

تۆ ئەو وشه پڕ مانایەی پێنووس ناتوانێ بینوسێ

نازانم بۆ چیت خەم بخۆم
که ئەو کاتەی له گۆڕستانەکه ی تۆدا پیاسەم دەکرد

منداڵه ساوایێکم دی دەستی له گۆڕ هێنابووه دەر
لپی دەستی ببوو به دەم
هاواری ئەکرد کووا ژیانم کووا ئازادیم کووا باوه شی گه رمی دایکم

یان ئەو دایکه دڵ سووتاوەی له ناو چەن گۆڕی تازەدا دانیشت بوو

هەر ئەگریا و چاو به ئەسرین ئەمەی دەگوت:

ڕۆڵەکانم ئاخر بۆ کامتان شین بگرم که ئەو ترتان نەڵێ دایکم له بیرمی کرد
له و کاته دا شتێکی سەیر سەرەنجمی بۆ خوی ڕاکێشا

گوڵێکم دی به سەر تەرمی ڕۆحی دڕکه وه ئەگریاو ئەمەی ئەخوێند

ئاخ هاوڕێکەم درووس ئه بێ کاتی یەک‌ گرتنمان کۆچ کەی

هاوڕێم پرسیارێکم هەیه،بڵێی وڵامی بزانی

له کوێدا کوردبوون تاوانه له کام ئایەی قورئانیدا

وا هەڵه بجه له بەر کورد بوون تا چه ن هەزار قوربانی دا

✍️هۆنراوه:میلاد میری هه ڵه بجه ئه ی کۆنه برین

🔶۲۵ی ڕه شەمه ساڵڕۆژی کیمیا بارانی هەڵەبجەی شەهید به فەرمانی سەدام حسەینی خوێن مژە که دەستی به خوێنی لاوانی قارەمانی هاووڵاتیشمان له هەشت ساڵ شەڕدا خوێناوی بوو، وه بوو به هۆی شەهید بوونی زیاتر له یەک ملیۆن لاوی دلێر و پاک له ئێران و کوردستانی عه راق

همچنین ببینید

. . . سیاه قلم

. . . سیاه قلم

🖋 . . . سیاه قلم ریزان باپیریان واژه‌هایم گندیده‌اند و ناگفته‌هایم در فراق معشوق …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *