بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز
✍️ . . . سەید هاشم هیدایەتی
١٤٠٢،١٢،٢٩
«بە ناوی سەرچاوەی ئەوین»
▫️وەرن با عەقڵانییەت و خۆشەویستی بکەین بە دروشمی بنەمایی بۆ داهاتوومان!
نیازی بە بەڵگە نیە، عەقڵانییەت، وەک کەرەسەی بیر کردنەوەو لێکۆڵینەوە، خۆشەویستیش وەک کانیاوێک بۆ سڕینەوەی ناکۆکیی و دوو بەرەکی و چەن بەرەکیمان، پێویست ترین پێداویستی ئەو سەردەمەیە بۆ ئێمەی کورد.
▫️سەرنجدانێکی سەرسەری لە مێژوو، بۆمان دەردەخات، خۆخۆری و دژایەتی لە گەڵ یەکتر، بە ناحەزترین شێوە، سەدان ساڵە ڕەخنەی کردۆتە ناومان و هەر ڕۆژ بە بیانوویەکی تازە و کۆن، دروس یان نادروسەوە، دەکەوینە گیانی یەکتر و لە گەڵ یەک توندی و تیژی دەکەین و ئارەزوومەندی مەرگ و لە ناوچوونی یەکترین! بەڕاستی بۆ؟! و تا کەی؟!
▫️هیچ بیرمان کردۆتەوە بە درێژایی تەمەنی کورد، نەیاران و دەسەڵاتدارانی دڵڕەق، بۆ پتەوتر کردنی ئەم ناکۆکی نێوان ئێمە، بە گەڵاڵەوە هەنگاویان هەڵگرتووە و بە شێوەگەلی جۆراوجۆر، ئێمەیان داوەتە گژی یەکتریدا وخۆیان لە دوورەوە چەپڵەیان بۆ لێداوین؟!
▫️براینە! خۆشکینە!
بەڕاستی بۆ هاودڵی و هاوڕێیی سەدان هۆکار و دەلیلی ڕوون و ئاشکرامان لە بەر چاوە، کە گرینگترینیان، ناسنامەی هاوبەش و ژیانی هاوبەشە . . !
▫️کامەمان نازانین ئێمە بێ هاو دڵی و هاوفکری و هاوکاری ناتوانین سەر کەوین؟! کێهامان نازانین دوو بەرەکی و ناکۆکییەکان، سەرەکیترین هۆی دواکەوتن و ژێر چەپۆکیمانە!
▫️کە وایە وەرن با بە هەر سووچ و گوناح و هەڵەیەکەوە، گەردنی یەکتر ئازا بکەین و پەیمان ببەستین؛ هاودڵ و هاو دەنگ و هاوڕێ بین بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانمان، گەیشتن به ئاواتە گەورە و بەرزەکانمان، کە سەروەری و سەربەستی، بەرزترینیانە، وەرن باوڕ بکەین بێ یەک گرتن هەرگیز – ئەرێ هەرگیز – ئاواتەکانمان نایێنە دی!
▫️سڵاو لە تاکە تاکەتان و سڵاو لە ئەو هەنگاوانەی بەرەو هاودڵی و هاودەنگی و هاوفکری و خۆشەویستی هەڵیان دەگرن!
ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێت
بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز
- هزینههای جنجالی «جشن باران رحمت» در شهرداری سقز؛ بادکنکهای چندصد میلیونی و دفنوازی میلیاردی - اسفند ۷, ۱۴۰۴
- لالایی گهواره گمشده تمدن - آبان ۲۸, ۱۴۰۴
- پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی - آبان ۱۲, ۱۴۰۴
