“کتێب” شەماڵ ئیسماعیل پوور
“کتێب”
منداڵینە وەرنە لام
دوور لە ئێوە زۆر تەنیام
حەز دەکەم بێنە ماڵم
تێکڕا ببنە هاواڵم
دەست بەرنەدەن لە دەستم
تێبگەن لە مەبەستم
دایمە بمبەن لە گەڵتان
بۆ نێو پۆل و لای دۆستان
با منداڵان بناسم
ببیستن قسە و باسم
من بۆ هەمووتان هاوڕێم
نێو دەستی ئێوەیە جێم
پڕ لە باسی شیرینم
من سەرچاوەی زانینم
هەرکەس منی لەلایە
زۆر بە هێز و زانایە
ئەوەی بە لامدا نایە
نەزان و بێنەوایە
لە هەر جێ بم بەهەشتە
جێگای ڕامان و گەشتە
لاتان وایە من کێ بم
بەڵێ ڕاستە کتێبم
Latest posts by نیشتمان قلم (see all)
- پایان قطعی برق از هفته آینده - شهریور 9, 1405
- نرخ سوم بنزین در آستانه ۱۰ هزار تومان؛ نگرانیها از موج تازه گرانی - شهریور 7, 1405
- درگذشت سید ابراهیم اسماعیلزاده؛ صدایی که از سقز برخاست و در فرهنگ کوردی ماندگار شد . . ! - شهریور 2, 1405