آخرین خبرها

زمان، مان و نه‌مان . . .

💬 زمان، مان و نه‌مان . . .

🖌 . . . ره‌زا نووری‌پوور

بۆ ئەوەی ڕاستەقینەی ئەوەمان بۆ دەرکەوێ که زمان شوناسی هەر گەلێکە، یەک وێنە ئەخەمە بەردەم خوێنەرانی خۆشەویست.

کاتێ ئەڵێن فڵان نەتەوە کوردە، تورکە یان فارسە یان هەر رەگەزێکی تر ناوبردە بکرێ، ئەم ناوانە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو گەلە بە چ زمانێ ئەدوێ.

ئەو کەسەی کوردە و پێی ئەڵێن کورد بە واتای ئەوەیە کە بە کوردی ئەدوێ و زمانەکەی کوردییە.

هەر بەم وتەیە بە جوانی دەرئەکەوێ زمان شوناس و پێناسەی هەر گەلێکە و سێ و دووی ناوێ هەر گەلێک بە زمانەکەیەوە بوونی هەیە و بە لە ناوچوونی زمان، ئەو گەلەش لە ناو ئەچێ و هیچ ناو و نیشانێکی نامێنێ.

ئەم ڕاستیە ئەوەندە زەق و بەرچاوە کە پێویستی بە فەلسەفە هێنانەوە و ئەم لاو ئەولای نیە.

ڕاستە فەرهەنگ، کەلەپوور، کلتوور، داب و نەریت بنەما و پێناسەی هەر شارستانییەت و هەر گەلێکە، بەڵام بەردی بناغەی مان و نەمانی هەر گەلێک زمانە و له‌مه‌دا هیچ لاری نیە.

بۆیە زمان یەکەم پێکانەی لەناو بردنی هەر گەلێکە و یەکەم نیشانەی زیندووبونی هەر گەلێکیشە.

لە ڕۆژی جیهانی زوانی دایکی‌دا هەر ساڵە ئەبێ بە شلگیری و بە وردی وەرزی ئەم راستیە بدرێتەوە و گرینگی ئەم بابەتە لە خۆمان و بۆ خۆمان دووپاتە و چەن پاتە کەینەوە کە ئەگەر گەلەکەمان زیندوە لە بەر ئەوەیە زمانەکەمان زیندووە و ئەگەر ئەمانەوێ زیندوو بمێنین ئەبێ زمانەکەمان زیندوو بهێڵینەوە.

همچنین ببینید

پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی

پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی

🟡 پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی تصاویر را در انتهای صقحه …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *