کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت
شـــــــــەماڵ ئیسماعیل دوور
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت ، زانستیش دەچێتە زیندانەوە. چونکە مامۆستا خاوەن زانستە و تاکی کۆمەڵگا بە هۆی مامۆستاوە فێرە زانست دەبێت و دەبێتە کەسێکی زانستی .
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو منداڵانی ئەو کۆمەڵگایەش زیندانی دەکرێن. چونکە مامۆستا پێشەنگ و سەرچەشن و تاقانە مرۆڤێکە وا بەشێوەی فەرمی و زانستی لەگەڵ بیر و هزری منداڵاندا دەژیەت و دەبێتە چرای بیر و هزر و تێگەیشتوویی ئەوان.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت،هەموو بیرەجوانەکانیش زیندانی دەکرێن. چونکە مامۆستا سەرچاوەی هەموو بیرەجوانەکانی کۆمەڵگایە و هەر ئەویش بیری فەیلەسووف و زاناکان شی دەکاتەوە و تێکەڵ بە بیر و هزر و خوێنی کۆمەڵگای دەکات.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، ئازادی قۆرغ دەکرێت و دەچێتە بەندەوە. چونکە مامۆستا بیری ئازادیخوازی و بەئازادی ژیان فێری منداڵان و تازەلاوان و بەرەی داهاتوو دەکات.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت ، کتێب دەچێتە بەندەوە. چونکە یەکەم هاوڕێ و یار و دڵداری کتێب مامۆستایە و هەر ئەویش تام و چێژی خوێندنەوە دەخاتە ڕۆح و مێشکی منداڵانەوە.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو جوانی و ئاکارە جوانەکان دەخرێنە بەندەوە. چونکە مامۆستا نوێنەری ئاکاری جوان و مامۆستای تاکی کۆمەڵگایە بۆ ئەخلاق جوانی.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، هەموو قوتابخانەکان دەبنە زیندان. چونکە قوتابخانە تەنیا جێگایەکە تێیدا مامۆستا و قوتابی ڕاهێنانی ژیانی سەربەست و پڕکەرامەتی تێدا دەکەن و ژیان تەنیا لەوێ بۆنی پاکی و جوانی و زانایی دەدا.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت، زیندان بۆنی ژیان و قوتابخانە و جوانی لێدێ و دەبێ ئەو هیوایەمان لەدڵدا بێت کەوا هەموو زیندانەکان ڕۆژێک بکرێنە قوتابخانە.
کاتێک مامۆستایەک زیندانی دەکرێت،…
- هزینههای جنجالی «جشن باران رحمت» در شهرداری سقز؛ بادکنکهای چندصد میلیونی و دفنوازی میلیاردی - اسفند ۷, ۱۴۰۴
- لالایی گهواره گمشده تمدن - آبان ۲۸, ۱۴۰۴
- پارک لاله سقز؛ لکه ننگ مدیریت شهری و انتظامی - آبان ۱۲, ۱۴۰۴