شانۆی کوردی هێندە ڕەخنەگری هەیە پاڵپشتی نیە

شانۆی کوردی هێندە ڕەخنەگری هەیە پاڵپشتی نیە

شانۆی کوردی هێندە ڕەخنەگری هەیە پاڵپشتی نیە

شانۆی کوردی هێندە ڕەخنەگری هەیە پاڵپشتی نیە

اسماعیل صادقی

لە ساڵانی ڕابردوو و بە تایبەت ئەوساڵی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی بە زۆرینە لە لایەن هەواڵ نێرەکان و هونەرمەندانی سەقز لە شێوەی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی کوردی ڕەخنە گیرا کە دەقی زاقی ئەم بابەتانە لە سەر کەمینەی بەشداربووانی ئافرەت و نەبوونی نوێنەری سەقز لە ناو دەستەی لێژنەی فیستیڤاڵ دەگرێتە بەر. ئەگەر چی وا دەنوێنێت بێ بەزەیی بوون دەربارەی شانۆی کوردی لەم شێوە ڕەخنە گرتنەدا هەیە و بەم شێوە پەلاماردانی گشتی بۆ نوسینگەی فیستیڤاڵ بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی نێوان هونەرمەندانی شانۆی سەقز لەگەڵ یەکتر و نەک پەیوەندی بە چاکسازی نیە بەڵکوو خۆی بووە بە هۆکارێک بۆ لاواز بوونی ساڵ لە دوای ساڵی شانۆی کوردی سەقز.

زۆرینەی ئەم ڕەخنەگرانە لە ساڵانی پێشوو خۆیان وەک بەرپرس لە دەستەی باڵای بەڕێوەبەری بوون و تەنها یەکجار لێژنەی سەقزیمان هەبووە و ئەم خاڵانە وا وەک کێشە باسی لێ دەکەن لە سەردەمی خۆشیان هەروا بوونی هەبووە. جگە لەمەش ڕەخنە گرتن نابێ لایەنگرانە بێت و دەبێ لەگەڵ زاق کردنەوەی کێشەکان باس لە پێشکەوتنەکانش بکرێت کە دانانی نوسینگەی دائیمی و بۆ یەکەمجار دانانی فەرشی سوور و ڕێگەدان بە بەشداربوونی گەنجان لە لێژنە و بەڕێوەبەرایەتی لەو بابەتانەن کە دەبوا باس بکرایێت.

کورد وتەنی دار تا پوازی لە خۆی نەبێ ناشکێتەوە، بەڕێزانی هونەرمەند و هەواڵنێری سەقز دەبێ ئەم ڕاستیە بزانن کە تا کاتێ یەک گرتوو نەبن و بانگەشەی چاکە بۆ شانۆی سەقز نەکەن، دەرەنجامی هەواڵەکان لە دەرەوەی سەقز وا ئەنوێنێت کە شانۆکارە بە قووەتەکانی کورد لە شارەکانی تر مەیلی بەشدار بوونیان نەمێنێت و چی تر شانۆی کوردی سەقز بە ماڵی خۆیان نەزانن.

همچنین ببینید

روز جهانی تئاتر

بە بهانه نوزدهمین دوره جشنواره تئاتر کوردی سقز

✍اسماعیل صادقی 🔹چندی پیش در شهر مهاباد جلسه‌ای تحت عنوان هم اندیشی هنرمندان کورد و …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *