وتووێژ یان وتن‌وبیستن!
سه‌یید هاشمی هیدایه‌تی
۱٫ که‌س دژی ئه‌و ڕاستییه نیه که مرۆڤ به بێ کۆمه‌ڵ‌و کۆمه‌ڵگا ژیانی بۆ ناچێته‌سه‌ر. بۆ ژیان له ناو کۆمه‌ڵگایشدا پێویسته مرۆڤه‌کان یه‌کتر بناسن، ده‌رکی یه‌کتر بکه‌ن، ددان به بوونی یه‌کتردا‌بنێن‌و پێکه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتیان ببێت. بۆهه‌ڵسووکه‌وت ده‌بێ موعامیله‌و لێدوان بکه‌ن: وه‌ک له‌سه‌ر هه‌ستی به‌زه‌یی‌وخۆشه‌ویستی، خزمه‌ت به یه‌کتر، له ڕه‌کابه‌ری‌و ململه‌کانێ بۆ به‌زاندنی یه‌کتر‌وسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یه‌کداو یان خه‌بات دژی یه‌کتر بۆ له‌ناو بردن، که ئه‌مه‌ی دواییان زۆرناحه‌زو تێکده‌ری هاودڵی‌و هاوکارییه.
دیاره مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن زمان له‌هه‌رکام له‌و بوارانه‌دا پێویستی به قسه‌کردن‌وتووێژ‌و گوێ گرتن هه‌یه. به‌قه‌ولی فارس ده‌ڵێن نیازیانه پێکه‌و “گفت‌وشنود” بکه‌ن. نیازیانه هه‌ست‌و بیر‌وبۆچوون‌و داخوازه‌کانی خۆیان به خه‌ڵک بڵێن‌وهه‌ست‌و بیر‌و بۆچوون و داخوازه‌کانی خه‌ڵک ببیسن. ئه‌مه سه‌ره‌تایی ترین نیازی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه بۆ پێکه‌وه ژیانی مرۆڤانه. وتووێژ یان وتن‌وبیستن!
۲٫ چاوخشاندنێک به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به ئێمه پیشان ده‌دات که کورده‌کان له‌زۆربه‌ی بواره‌کاندا وه‌ک: له‌ناو بنه‌ماڵه، کووچه‌وکۆڵان، تایفه‌و خزم‌وکه‌س، ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی‌وسیاسییه‌کاندا تا بازاڕو‌دووکان‌وهاوکاری‌و هاوپه‌یمانییه‌کانی ئابووریش کێشه‌مان هه‌یه. واتا ئێمه‌ی کورد ناتوانین به‌باشی‌وبه‌دوور له مڕومشت‌و ده‌مه‌قاڵێ پێکه‌وه هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین به شێوه‌یێک له‌و هه‌ڵسووکه‌وته خۆشی‌وقازانج‌و ئارامشی ڕۆحی وه‌ر بگرین. له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا، گه‌رچی هه‌موو واین له‌پاڵ یه‌کتردا به‌ڵام هیچلایه‌نێکمان وه‌ک: باوک، دایک، منداڵ، مێرد‌و هاوسه‌ر له‌و هه‌ڵسووکه‌وت‌وپێکه‌وه بوونه چێژ وه‌رناگرین‌و له کانگای دڵه‌وه له یه‌کتر ڕازی نین‌و ئه‌و پێکه‌وه بوونه‌مان پێ خۆش نیه. له‌کووچه‌وکۆڵان له‌گه‌ل هاوسێ‌وبه‌راوسێ به خۆشی‌و شادییه‌وه ناژین‌و له‌سه‌ر بچووکترین شت له یه‌کتر ده‌گرژین‌و ده‌که‌وینه مشت‌ومڕ. له‌ناوخزم‌وکه‌سدا ئامۆشوو هاتوچوو که‌م بووگه‌سه‌وه‌و،به بچووکترین ناکۆکی، قین‌وقار دکه‌وێته ناومان. کاتی واهه‌یه هه‌ندێ خزم‌وکه‌س چه‌ندین ساڵ تێده‌په‌ڕنن که پێکه‌وه قسه ناکه‌ن‌وهیچ ئامۆشوویێکیان نیه. له‌ناوڕێکخراوه نوێیه‌کانی مه‌ده‌نی‌و حێزبیشدا ئه‌م ڕوته به‌رده‌وامه‌و هه‌رڕۆژ شاهێدی مڕومشت‌و ڕک‌وقین‌دووبه‌ره‌کی‌وچه‌ن به‌ره‌کێین! هیچ بیرمان لێ کردته‌وه بۆواین؟ بۆ ناتوانین پێکه‌وه به خۆشییه‌وه بژین‌و هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین؟ بۆ ناتوانین پێکه‌وه ئیش بکه‌ین‌ودادوسته‌دمان هه‌بێت؟
۳٫ ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ واین‌وبۆچی وامان لێ هاتووه نیازمان به لێکۆڵینه‌وه‌و موتاڵای زانستی‌و په‌ژووهشی مه‌یدانی هه‌یه به‌ڵام وه‌ک شتێکی ڕوون‌وئاشکرا ده‌زانین وتووێژ له‌ناومانا زۆر لاوازه‌و نه‌مانتوانیوه وه‌ک خه‌ڵکی وڵاته مۆدێڕنه‌کان پێکه‌وه وتووێژ بکه‌ین یان بڵێین‌وببیسین! که‌تمان ناکرێت ده‌مێکه ئه‌م زامه دڵته‌زێنه له‌ناومانا هه‌یه‌و ئێستاکه بووگه‌سه زه‌خمێکی کاری‌وقووڵ. هه‌رکات دوو یا سێ که‌سمان له شوێنێک داده‌نیشین خێرا کێشه‌ی قسه کردنمان لێ په‌یدا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێین نازانین پێه‌وه قسه بکه‌ین. ئه‌م ده‌ردو زامه ده‌بێ بناسرێت‌وهۆوه‌کانی بخرێنه به‌رچاو تا ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی بۆ په‌یدا ببێت. به‌خته‌وه‌رانه یان ده‌بێ بڵێین نابه‌خته‌وه‌رانه ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و زامه به‌س هه‌ر وتووێژ‌و بیستنه.
کۆمه‌لگای کورده‌واری ده‌بێ به‌ربڵاوو پێداگرانه”بزووتنه‌وه‌ی وتن‌وبیستن’ وه‌ڕێ بخات‌و به‌رده‌وام له‌هه‌ر ماڵ‌و دووکان‌و قاوه‌خانه‌و کۆڵان‌و ڕێکخراوه‌یه‌کدا بۆ هه‌ر شتێکی گه‌وره‌و گرینگ یان سووکه وهاسان پێکه‌وه قسه‌و وتووێژ بکه‌ین. ئه‌وه‌نده قسه بکه‌ین تاکوو بتوانین به جوانی یه‌کتر بناسین‌و یه‌کتر ده‌رک بکه‌ین‌و فێری ئیش کردن‌و ژیان کردنی ڕه‌زامه‌ندانه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌و پڕله‌حه‌ز ببین. وتووێژ یان وتن‌وبیستن!
۴٫ بۆ په‌ره دان به‌ڕه‌وتی وتووێژ‌و وتن‌و بیستن به‌س ته‌نیا یه‌ک مه‌رج هه‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌قسه کردن پێکه‌وه نه‌ترسین‌و ماندوویش نه‌بین‌و بزانین هیچ زیانێک به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت، به‌و شه‌رته‌ی ئادابی قسه کردن بزانین، وه‌کوو: ڕێز گرتن له یه‌ک، حورمه‌ت نیان له یه‌کتر، دووری گرتن له ئیهانه‌وتانه‌و ته‌شه‌رو هه‌ر وتارێک که له‌وایه ببێته هۆی ڕه‌نجاندن‌و دڵشکاندنی هاووڵاتیانمان.
ئێمه‌ی کورد بۆ به‌خته‌وه‌ری‌و سه‌رکه‌وتن‌و گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واکانمان ده‌بێ فێربین‌و له‌وه تێ بگه‌ین که مرۆڤه‌کان – به هه‌ر بۆچوون‌و ڕوانگه‌و تایبه‌تمه‌ندیێکه‌وه – خاوه‌نی حورمه‌ت‌وکه‌رامه‌تن. بۆیه ده‌بێ ئه‌و جیاوازییانه به ڕه‌سمییه‌ت بناسین که له نیوان تاکه که‌سێ‌و کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه‌و به دی ده‌کرێت. ده‌بێ ئه‌وه‌یش بزانین هیچ دوو که‌سێک له دونیادا نیه سه‌دله‌سه‌دا وه‌کوو یه‌ک بن یان وه‌کوو یه‌ک بیر بکه‌نه‌وه. که‌وایه ددان به‌و ڕاسته‌قینیه‌یدا بنین. ئه‌گه‌روابوو ئه‌وکات ده‌توانین یه‌کتر ته‌حه‌مول بکه‌ین. ده‌یشتوانێت یاریده‌ده‌رمان بێت سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌کانمان پێکه‌وه وتووێژ بکه‌ین. ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بکه‌ینه‌وه که لامان وابووه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وتووێژ بکه‌ین که خۆشمان ده‌وێن یان وه‌کوو ئێمه‌ن‌و به‌دڵمانن! نامهه‌وێت بڵێم وتووێژ ده‌رمانی ته‌واوی ده‌رده‌کانمانن به‌ڵام سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به بێ وتووێژ ناتوانین به هیچکام له ئامانجه‌کانمان بگه‌ین.
- وقتی مدرسه، نابرابری را تثبیت می‌کند . . ! - شهریور ۲۶, ۱۴۰۳
- پارک لاله سقز در معرض نابودی . . ! - شهریور ۱۲, ۱۴۰۳
- ۱۶۶ بار اهدای خون متوالی توسط فرد سقزی - مرداد ۲۸, ۱۴۰۳