وتوو وێژێک لەگەڵ مامۆستا شکۆ عومەر، شانۆگەر و بەرپرسی بەڕێوەبەری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک
وتوو وێژێک لەگەڵ مامۆستا شکۆ عومەر، شانۆگەر و بەرپرسی بەڕێوەبەری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک

وتوو وێژێک لەگەڵ مامۆستا شکۆ عومەر، شانۆگەر و بەرپرسی بەڕێوەبەری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک

وتوو وێژێک لەگەڵ مامۆستا شکۆ عومەر، شانۆگەر و بەرپرسی بەڕێوەبەری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک

 

وتوو وێژێک لەگەڵ مامۆستا شکۆ عومەر، شانۆگەر و بەرپرسی بەڕێوەبەری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک

خبرنگار: اسماعیل صادقی

بە ڕای ئێوە شانۆ تا چەن توانیویەتی بۆشایی کولتووری لە کورد بسڕێتەوە و بە گشتی کۆمەڵگای کوردی و شانۆ پەیوەندیان چۆنە؟

شانۆ ئامرازێکی زیندوو و دروستە بۆ ئەوەی هەر گروپ و نەتەوەیەک بتوانێت لە ڕێگەیەوە بگات بە ئامانجەکانی خۆی و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی شوناسی خۆی بدات تێیدا.
کوردیش وەکو نەتەوەیەکی خاوەن رابردوو و ترادیشناڵی دەوڵەمەند هەوڵی ئەوتوۆی داوە تا کار لەسەر ئەو هونەرە زیندووە بکات و جێپەنجەی خۆی لەسەر نەخشەی شانۆی جیهاندا دابنێت ئەگەر بە قەبارەیەکی بچوکیش بێت.

پوستر چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی کەرکووک

ماوەی چەن ساڵە لە نێو ڕەخنەگرانی شانۆی ئێران باس لەوەیە شانۆی کوردی هەڵەیە و لە ڕاستیدا شانۆ بە زمانی کوردی درووستە. پسپۆران لەم بووارە لە هەرێم و خۆتان ڕاتان چیە ؟

ئەو بۆچوونە کە باس لە نەبوونی شانۆی کوردی دەکات ئەگەر بۆ شانۆی کوردی راست بێت کەواتە بۆ شانۆی هەموو نەتەوەکانی تریش راستە چونکە دواجار ئەو شانۆیەی کە پێشکەش دەکرێت هەڵگری شوناس و ئازار و دنیابینی ئەو نەتەوە و نەژادەیە کە پێشکەس دەکرێت، بۆیە دەبێ بە شانۆی ئەو نەتەوەیە، بۆیە من پێموایە ئەو بۆچوونە زیاتر لە هەستێکی ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی فارسەوە سەرچاوەی گرتووە نەک پشت ئەستور بە میتۆد و تیۆرێکی زانستی.

کورد لە هەرێم لە ڕابردوو قەیران و کارەساتی گەورەیان تێپەڕاندووە . هونەر بە گشتی و تایبەتی شانۆ توانیویانە ئەم بەشە زاقەی مێژووی کورد بکەن بە پرۆسەیێکی نیو دەوڵەتی؟

بەداخەوە کورد نەیتوانیووە سوود لەو زەخیرە ئازار و میحنەت و تراژیدیانە ببینێ لە نێو کایەی شانۆ و کلتور بە گشتیدا و بیکاتە ماتریالێکی بنەڕەتی بۆ بەرهەمهێنانی کارە هونەرییەکان. تۆ سەیری نەتەوەیەکی وەک جوولەکە بکە چەند بە قوڵی کاریان لەسەر تەوزیفکردنی کارەساتی هۆلۆکۆست کردووە لە نێو سینەما و هونەر و ئەدەبی خۆیاندا! بەڵام کوا شاکارە هونەرییەکانی کورد  لەبارەی ئەنفال و هەڵەبجە و تراژیدیاکەی دیکەی کە بەسەریدا هاتووە؟

سەبارەت بە فیسیڤاڵی شانۆی کەرکووک چیمان پێ دەڵێن؟

فێستیڤاڵی ئەمساڵ خولی چوارەمی فێستیڤاڵەكانی شانۆی كەركوكە و بە ناوی نووسەر و رۆژنامەنووس  و كەسایەتی دیاریی كۆچكردوو فەلەكەددین كاكەیی كراوە، بە باشمان زانی خولی ئەمساڵ بە ناوی ئەو كەسایەتییە بكەین و رێز لە خزمەت و كارەكانی بگرین”.فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك رۆژی ۴٫۹٫۲۰۲۴ دەستپێدەكات و ئامادەكاری و كارەكانیان تا ئێستا بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت.
تیپی شانۆیی پێنج وڵات بەشدار دەبن، هەروەها تیپێكی شانۆیی لە بەغداوە وەك میوان بە شانۆیەك و تیپێكی دیكەش كە كوردەكانی تارانی پایتەختی ئێرانن، ئەوانیش بە بەرهەمێك وەك میوان بەشداردەبن.
سەبارەت بە بەرنامەی فراوانی فێستیڤاڵەكە، شكۆ عومەر دەڵێت، فێستیڤاڵەكە پێنج رۆژ دەخایەنێت و نۆ كاری شانۆیی پێشكەش دەكرێن و پێشبڕكێ بۆ بردنەوەی خەڵاتەكان دەكەن، هەروەها چوار بەرهەم لە پانتایی دیكەی شاری كەركوك پێشكەش دەكرێن، بە تایبەتی لە قەڵا و قشڵە و شانۆی رۆمانیی كەركوك.
۱۰۰ هونەرمەند و كەسایەتی وەك میوان بەشداریی دەكەن و بانگهێشت دەكرێن، رۆژنامەیەكی رۆژانەش بۆ رووماڵی چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە بڵاودەكرێتەوە. هەروەها ئەمجارە بایەخیان بە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی شانۆیی داوە و هەشت توێژینەوە ئامادەكراون، كە لە چوار كۆڕدا پێشكەش دەكرێن و دوای پێشكەشكردنی شانۆییەكانیش سیمینار و گفتوگۆ دێنە ئەنجامدان.

گەر بمانەوێت بە کوالیتی نێودەوڵەتی سەیری شانۆ لە کۆمەڵگای کورد بە گشتی بکەین. بە ڕای ئێوە کام بەشی کورد توانیویەتی پێش کەوتوو بێت؟ ئایا توانیومانە وەک کورد ڕەوتی شانۆ لە ناو خۆمان ئاکادمیک چاو لێ کەین یان شانۆگەری حەزێکی تاکە کەسیە لە ناو ئێمە؟

ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین کە چەمکی جیهانیوبوون دەبێ لە لۆکاڵیەتەوە دەستپێبکات، واتە ئێمە تا نەیەین شانۆیەکی هەڵگری خەم و خۆشی و دیدگای ناوچەیی کوردی لە کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەمانەوە دروست نەکەین ناتوانین بچینە سەر نەخشەی شانۆی جیهانی.
لەئێستاشدا خۆشبەختانە چەمکی ئەکادیمییەت لە نێوەندی شانۆی کوردیدا لەسەر ئاستی هەر چواربەشەکەی لە برەودایە و دەبینین شانۆکارانی کورد لە گرنگی ئەکادیمییەت تێگەیشتوون و لە هەوڵی بەدەستهێنانی باڕوانامەی باڵادان و دەیانەوێت کارەکانیان بە میتۆد و تیۆرە زیندووەکانی ئەمڕۆی شانۆی جیهانی دەوڵەمەند و ئەکادیمی بکەن.

همچنین ببینید

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . !

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . !

پارک لاله سقز در معرض نابودی . . ! یکی از شهروندان شیفته‌ی طبیعت و …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *