وتوو وێژێ له گەڵ ئەکرەم ئەمین کوردی ناس،سەبارەت به ئەنفال...
وتوو وێژێ له گەڵ ئەکرەم ئەمین کوردی ناس،سەبارەت به ئەنفال...

وتوو وێژێ له گەڵ ئەکرەم ئەمین کوردی ناس،سەبارەت به ئەنفال…

وتوو وێژێ له گەڵ ئەکرەم ئەمین کوردی ناس،سەبارەت به ئەنفال

اسماعیل صادقی؛
«گزارشگر نیشتمان قلم»

🔴تکایه خۆتان بۆ بەردەنگانی نیشتمان قەڵەم بناسێنن؛

🔘ناوم ئەکرەم ئەمین-ە، تەمەنم ٤۹ ساڵه،  دانیشتووی شاری سلێمانیم. بڕوانامەی بەکنلۆریۆسم لە زمان و ئەدەبی کوردیدا هەیە، هەروەها بڕوانامەی ماستەرم لە کارگێڕی و دارایی‌دا هەیە.

 

 

🔴بەڕێزتان لەو سەردەمە تەمەنتان چەن بوو؟ ئایا بنەماڵەی خۆتان زیانی گیانی بەر کەوت؟

🔘لە سەردەمی ئەنفالدا من تەمەنم پانزدە ساڵ بوو. زۆرباش کارە دڕندەییەکانی حزبی بەعسم لەبیرە کە چۆن گەنج و ژن و منداڵی کوردیان کوشت. لە شاڵاوی ئەنفالدا نزیکەی ۱٨۲ هەزار کەس شەهید کران، یەکێکیان پورزای خۆمە کە تا ئێستاش تەرمی نییە و نازانین لە کوێ شەهید کراوە.

🔴بەعس بۆ ناوی ئەنفالی هەڵبژارد بۆ ئەم هێرشەی بۆ سەر کورد؟

🔘ئەنفال وشەیێکی عەرەبییە. کۆی وشەی (نفل)ە، بە واتای دەستكەوت (غەنیمە). ئەم وشەیە ناوی ھەشتەم سورەتی قورئانە (یسألونک عن الانفال، قل الانفال للە و رسولە) واتاكەی: ئەی موحەمەد یاوەرانت لەبارەی ئەو دەستکەوتانەی لە شەڕی بەدردا بە دەستت ھێناوە، لێت دەپرسن: بۆ کێیە؟ بڵی بۆ خوا و پێغەمبەرەکەیەتی.
لەو ڕوانگەیەوە وایان نیشاندابوو کە کورد بێ باوەڕە بۆیە کوشتن و بردنی سەروەت و سامانەکە بەکارێکی دینی نیشان درابوو.
لە عێراق لە ساڵی ۱۹۸۸دا ئەو ناوە لە پڕۆسەی پاکتاوی کورد دا بەکارھێنرا. لەو بەڵگەنامانەی حزبی بەعسدا، کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی دۆزرانەوە ھاتووە، نزار خەزرەجی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق لەسەردەمی ئەنفالدا ئاشکرای کردوە، لیوا ڕوکن کامل ساجت سەرکردەی فەیلەقی (یەک)ی سوپای عێراق ناوی (ئەنفال)ی لەو پرۆسەیە ناوە.

 

🔴بە ڕای ئێوە ئەنفال شەڕی نێوان دو لایەنی دەسەڵاتی کورد و بەعس بوو یان بیرێکی نەتەوەیی نێوان عەرەب بوو بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد لە ناوچەکە؟

🔘پڕۆسەی ئەنفال هیچ پەیوەندی دژ بە گروپێک یان حزبێک نەبوو بەڵکو بۆ سڕینەوەی تەواوی کورد لە عراق بوو.
تاوانەکانی جینۆساید دژ بە گەلی کورد لە عێراق دا چەندین دەیە بەر لە تاوانەکانی ئەنفال دەستی پێکردبوو؛ ژمارەیێکی زۆر قووربانی لێکەوتوەتەوە، سەرەتا بە تەعریبکردنی گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک لە ساڵی (۱۹۶۳) دەستی پێکرد،
دواتر ڕاگواستن و بێسەر و شوێن کردنی کوردانی فەیلی کە لە سەرەتای ساڵانی (۱۹۷۰) دەستی پێکرد و تاکو ساڵی (۱۹۸۰) بەردەوام بوو…
ئەنفالکردنی (۸) هەزار لە پیاوان و گەنجانی بارزانی لەساڵی (۱۹۸۳)، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کۆتایی دەیەی هەشتاکانی سەدەی رابڕدوو، بەشێک بوون لەو زنجیرە تاوانانەى بەرامبەر کورد ئەنجامدراون.
ئەگەرچی ڕژێمی بەعس تاوانی جۆراوجۆری لەدژی كورد و كەمە نەتەوەییەكان بەكارهێناوە، بەڵام ئەنفال گەورەترین  پڕۆسەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردە کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە (۳۰) ساڵ تا ئیستاش کاریگەریەکانی بەسەر کۆمەڵگەی کوردییەوە ماون.

 

🔴بەڕێز ئەکرەم ئەمین بە ڕای ئێوە ئەنفال لە دەستەی ڕووداوەکانی کوتوو پڕ بوو یان پێش دەسپێکی کارەساتەکه بەعس هەڕەشەی لەم شێوەی کردبوو؟

🔘پێش ئەنفال شەڕ و کوشتار لە نێوان حکوومەتە یەک لەوایەکەنانی عێراق هەبوو لەگەڵ کورد، واتە ئەنفال یەکەم تاوانی دەوڵەتی عێراق نەبووە دژی کورد، بە واتایێکی دیکە شاڵاوی ئەنفال درێژەی تاوانەکانی عێراقە دژ بە گەلی کورد بوو.

🔴ئەگەر وەک تاکێکی کورد بمانەوێت ئەنفال بۆ ڕەگەزێکی تر شی بکەینەوە؛ وڵامی ئەم پرسیارە چی دەبێت چی ڕووی د

ا؟

🔘ئەگەرچی تاوانی ئەنفال بوو بەهۆی شەهیدکردنی نزیکەی ۱٨۲ هەزار هاووڵاتی کورد، بەڵام کورد تەنیا زیانی گەیانی نەکردوە، بەڵکو ئەنفال دوای خۆی چەندین کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و جیوپۆلەتیکی بۆ کوردستان دروست کردوە، بەوەی لە ڕووی ئابوورییەوە تائێستاش ئەو ناوچانە نەتوانراوە لە ڕووی ئابووری و گەشەسەندنەوە سودی لێ ببینرێت، ئەمەش وایکردووە نەتوانن کشت و کاڵ و ئاژەڵداری هاوشێوەی پێش تاوانی ئەنفال تێیدا بکرێت، لەبەرئەوەی خەڵکەی ناوەکان شەهیدکران، ئەوەی مایەوە خەڵکە بە تەمەنە کەبوون کە نەیان دەتوانی کاربکەن، بۆیە دوای ڕاپەڕین کەمترین کەس گەڕانەوە گوندەکان چۆنکە به ژیانی شار ڕاهاتبوون لەوێ نیشتەجێ بوون.

🔴پاش ئەنفال کورد لە عێراق بە تایبەت دوای لاچونی سەدام تا ڕادەیێک گەشانەوەی ئابووری و دەسەڵاتی بە خۆیەوە بینی. ئەمە توانی ناڕەحەتی و ڕەشپۆشی لە کۆمەڵگای کوردی بسڕێتەوە؟

🔘دوای ڕووخاندنی سەددام و حزبی بەعس، کەمێک گەشانەوەی ئابووری دروست بوو، بەڵام بێ بەرنامەبوو، واتا پلانێکی باش دانەنرا بۆ گەڕاندنەوەی خەڵکەکە بۆ زێڕی خۆیان و هانیانبدرێت و پێداویستی تەواویان بۆ دابین بکرێت، بۆیە ژمارەیەکی کەم گەڕانەوە و دێهاتەکان بە چۆڵی مانەوە.

🔴میدیا جیهانیەکان، یان ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان هەڵوێستیان چی بوو سەبارەت بە ئەنفالی کورد؟

🔘لە سەوبەندی ئەنفالدا هەواڵ و شتێکی ئەوتۆ نەبوو لەسەر ئەنفال، لە بەردوو هۆ:
یەکەم: تاوانی ئەنفال زۆر بەشێوەیەکی نهێنی و پلان بۆ دارێژراو ئەنجام دەدرا، بۆیە کەمترین زانیاری دەست کەس نەکەوت، تا دوای ڕووخانی سەدام بەتەواوی کەس دڵنیا نەبوو ئەو خەڵکە کوژرا و زیندە بە چاڵ کراون، دوای ڕووخانی سەددام بەڵگەکان کەوتنە بەردەست کە تاوانی ئەنفالی ئاشکرا کرد.
دووهەم: وڵاتان بەتایبەتی ئورووپا و ئەمریکا پاڵپشتی سەددام بوون و لەبەر بەرژەوەندی خۆیان چاویان لەتاوانەکانی سەددام دادەخست و بێدەنگیان لێدە کرد.
بەڵام دوای ڕووخاندنی سەددام، هەندێ لە وڵاتان باسی ئەنفالیان کرد.
وڵاتانی سوید، نەرویج و بەریتانیا بەشێوەیەکی بەفەرمی کۆمەڵ کوژیی ئەنفالیان بە جینۆساید داناوە. لە ۵ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۲ پەرلەمانی سوید بڕیاری لەسەر ناساندنی ئەم جینۆسایدە دا، لە ۲۸ی شوباتی ۲۰۱۳ خانەی گشتی بەڕیتانیا (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند.

 

🔴 دەتوانن بیرەوەری خۆتان لەو سەردەمە باس کەن

لە کۆتاییدا چی تر هەیە کە باس نەکرابێت و حەز دەکەن باسی کەن بفەرموون.

🔘تاوانی ئەنفال پرۆسەیێکی گەورەو دووروو درێژە، بە ڕای من ئێستاش ئەنفال تەواو نەبووە، عەرەب هیچ کات کورد وەک تاکێک سەیر ناکات، هەمیشە بەکەمەر لەخۆی سەیری دەکات و نایەوێت کورد سەردەر بکات و گەشە بکات.
ئەگەرچی تا ئێستا بڕیاری ئەنفال کردنی کورد خوێنی لێدەچۆڕێت، لە دوایین دۆزینەوەی کۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال لە سەماوە لە خوارووی عێراق، دڕەندەی عەرەبی شۆقێنی و بێدەنگی دنیات لە بەرامبەر کورد بۆ دەردەکەوێت؛ کەچی عەقلییەتی عەرەب دوای سی ساڵ هەر نەشتەر بە زامی کورددا دەکات و درێژە بە ئەنفالچێتی و  ئەنفالکردنی کورد دەدات.
دوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە کە ئێسکوپروسکی زیاتر لە هەشتا ژن و منداڵی ساوای تێدا گولەباران و زیندەبەچاڵ کرابوون، کەچی تا ئێستا عەرەبە شۆڤێنەکان ڕێنادەن کورد و کەس و کاری ئەنفالکراوەکان بەئاڵای کوردستانەوە سەردانی تراژیدترین و جینۆسایدی ئەو تاوانە بکەن کە مناڵی شیرەخۆرە لە باوەشی دایکیدا زیندە بە چاڵ کراوە. دەبێت لە چی سات و کاتێکی تردا مافی کورد بدرێت و زامی ساڕێژبکرێت؟
بۆیە پێویستە لە هەموو ڕووەکانەوە وەک ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی کار لە سەر سارێژکردنی برینی ئەنفال بکرێت.
هەروەها بکرێتە بابەتی خوێندن بۆ ئەوەی نەوە لەدوای نەوە ئەو تاوانەیان لە بیر بمێنێت و درسی لێوە فێر ببن.

همچنین ببینید

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا ▪️یکی از …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *