بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز

بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز

 

بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز

بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز

✍️ . . . سەید هاشم هیدایەتی
١٤٠٢،١٢،٢٩

«بە ناوی سەرچاوەی ئەوین»

▫️وەرن با عەقڵانییەت و خۆشەویستی بکەین بە دروشمی بنەمایی بۆ داهاتوومان!
نیازی بە بەڵگە نیە، عەقڵانییەت، وەک کەرەسەی بیر کردنەوەو لێکۆڵینەوە، خۆشەویستیش وەک کانیاوێک بۆ سڕینەوەی ناکۆکیی و دوو بەرەکی و چەن بەرەکیمان، پێویست ترین پێداویستی ئەو سەردەمەیە بۆ ئێمەی کورد.

▫️سەرنجدانێکی سەرسەری لە مێژوو، بۆمان دەردەخات، خۆخۆری و دژایەتی لە گەڵ یەکتر، بە ناحەزترین شێوە، سەدان ساڵە ڕەخنەی کردۆتە ناومان و هەر ڕۆژ بە بیانوویەکی تازە و کۆن، دروس یان نادروسەوە، دەکەوینە گیانی یەکتر و لە گەڵ یەک توندی و تیژی دەکەین و ئارەزوومەندی مەرگ و لە ناوچوونی یەکترین! بەڕاستی بۆ؟! و تا کەی؟!

▫️هیچ بیرمان کردۆتەوە بە درێژایی تەمەنی کورد، نەیاران و دەسەڵاتدارانی دڵڕەق، بۆ پتەوتر کردنی ئەم ناکۆکی نێوان ئێمە، بە گەڵاڵەوە هەنگاویان هەڵگرتووە و بە شێوەگەلی جۆراوجۆر، ئێمەیان داوەتە گژی یەکتریدا وخۆیان لە دوورەوە چەپڵەیان بۆ لێداوین؟!

▫️براینە! خۆشکینە!
بەڕاستی بۆ هاودڵی و هاوڕێیی سەدان هۆکار و دەلیلی ڕوون و ئاشکرامان لە بەر چاوە، کە گرینگترینیان، ناسنامەی هاوبەش و ژیانی هاوبەشە . . !

▫️کامەمان نازانین ئێمە بێ هاو دڵی و هاوفکری و هاوکاری ناتوانین سەر کەوین؟! کێهامان نازانین دوو بەرەکی و ناکۆکییەکان، سەرەکیترین هۆی دواکەوتن و ژێر چەپۆکیمانە!

▫️کە وایە وەرن با بە هەر سووچ و گوناح و هەڵەیەکەوە، گەردنی یەکتر ئازا بکەین و پەیمان ببەستین؛ هاودڵ و هاو دەنگ و هاوڕێ بین بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانمان، گەیشتن به ئاواتە گەورە و بەرزەکانمان، کە سەروەری و سەربەستی، بەرزترینیانە، وەرن باوڕ بکەین بێ یەک گرتن هەرگیز – ئەرێ هەرگیز – ئاواتەکانمان نایێنە دی!

▫️سڵاو لە تاکە تاکەتان و سڵاو لە ئەو هەنگاوانەی بەرەو هاودڵی و هاودەنگی و هاوفکری و خۆشەویستی هەڵیان دەگرن!

ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێت

بەرەو پیری ساڵی تازە و نەورۆزی پیرۆز

همچنین ببینید

مدیریت اداره‌ی راه و شهرسازی سقز، کماکان لنگ می‌زند

مدیریت اداره‌ی راه و شهرسازی سقز، کماکان لنگ می‌زند

مدیریت اداره‌ی راه و شهرسازی سقز، کماکان لنگ می‌زند . . . بهنام نیک سرشت …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *