گۆڕان؛ قەدەغەیە!
✍دۆکتۆر سەید هاشم هێدایەتی
▪️بەلای زۆرینەی خەڵکی ئێمەوە گۆڕان قەدەغەیە! واتا لامان وایە هیچ کەس ـ ئەرێ هیچ کەس ـ بۆی نیە بیرو کردەوەی خۆی بگۆڕێت، ئەگەریش گۆڕیی ئەوە فێڵبازو دوو ڕوو و مونافقە دەبێ لە کۆمەڵگا ڕاو بنرگێت!
ئەم بیرو بۆچوونە ناحەز و دوور لە هەقێقەتە لە ئەسڵێکی زیانبارەوە سەرچاوە دەگرێت بە ناو ( مطلق گرایی ـ واتا تەواو خوازی و بێسنووری خوازی) که ئەویش بووگەسە باییس هەزاران دەردی بێ دەرمان کە لە ساحەی سیاسەتدا یەکێکیان سێکڵی” استبداد ـ انقلاب واتا ملهوڕی ـ شۆڕشە”
▪️به پێ ئەم بۆچوونە، جەماوەری خەڵک نیزامێکی ملهوڕ ئەدەنە بەر شەق و لەناوی ئەبەن, لە جێی ئەو نیزامێکی نوێ دادەنێن, متمانەی تەواوی پێدەکەن، ئیزنی پێدەدەن تا بە مەیلی خۆی حوکمرانی بکات تا ئەویش دەبێتە ملهوڕێکی تر وەک پێشووەکە، دیسان ئەمیش دەدەینە بەرشەق..! ئەم حیکایەتە سەدە هایە هەر بەردەوامە لەناومانا! تا کەی؟ نازانم!
▪️بۆ تاکە کەسیش هەرواین. یان کەسێکمان پێ باشە یان خراپ… دوو ڕەنگ دەناسین: ڕەش یان سپی..! هیچ ڕەنگێکیتر ناناسین. بۆ کەسی خراپ یان هەڵە چووگیش هیچ بڕوامەند بە مافێک بۆ گۆڕان نین! ئەمە ڕیشەی زۆر لە ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگاکەمانە. چ لەباری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی چ لە باری سیاسییەوە!!
براینە! خۆشکینە!
▪️بڕوا بکەن تا ئەو ڕۆژەی خۆمان بەردەوام لەگۆڕان نەبین و بڕوامەند نەبین خەڵکیتر مافی گۆڕانیان هەیە نابین بە نەتەوە، نابین بە وڵات، نابینە خاوەنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، گەشەو سەرکەوتن نابینین بە چاو!
زامەکانم ئەکولێنەوە کاتی بیر لەو وتەی پێغەمبەرەکەمان دەکەم کە فەرمووی:
“ئیماندار نیە ئەو کەسەی ئیمڕۆی هەر وەکوو دوێنەکەی بێت!”
- ” ک.چ. من ـ سیسیفوس ـ نیم ! “ - خرداد ۱۷, ۱۴۰۲
- ️افتتاح بیمارستان خیریه پیوند مغز و استخوان در سنندج - خرداد ۱۶, ۱۴۰۲
- باستان شهر سقز مرکز اقتصاد مرزی کشور چە سهمی از سفر خاندوزی دارد؟ - خرداد ۱۴, ۱۴۰۲