آخرین خبرها
سێزدەبەدەر, شەماڵ ئیسماعیل پوور
سێزدەبەدەر

سێزدەبەدەر

سێزدەبەدەر

مامۆستا شەماڵ ئیسماعیل پوور

بنەماڵە دوای سیستمی پەروەردە پێکهاتەیەکی بەهێزی ترە کە دەتوانێ لە سەر تاک شوێنی بەر چاوی هەبێ. دایکان و باوکانی سروشت خۆشەویست لە هەموو ئاکار و کردەوەکانیاندا دەتوانن منداڵەکانیان بە شێوەیەک بار بێنن کە شیاوی شارۆمەندێکی بە تەواو مانا بێت. شارۆمەندی ساغ دەستکردی بنەماڵەی ساغ و پەروەردەی ڕێکوپێکە. منداڵ لە هەموو ڕۆژانی چوونە نێو سروشت و گەشت و سەیران و سێزدەبەدەر و پشوودان و هتد لە گەڵ بنەماڵەدایە و بنەماڵەکان دەتوانن خۆشەویستی سروشت بخەنە دڵی منداڵانەوە و بەم کارە شارۆمەندێکی بەرپرس لە بەرانبەر سروشتدا پێبگەیەنن. کۆمەڵگای سروشت خۆشەویست بە گشتی کۆمەڵگایەکی خاوەن بەزەیی و بێ توندوتیژییە.بۆ وێنە منداڵانی ئێمە لە هەر جێیەک پشیلەیەک ببینن ، دەبێ بێ سێ ودوو بەردێکی تێبگرن و سەگ بە حەوشەیەکی پێبکەن و ژنان و پیاوانیش دەبێ لاقێکی لێ بە عەرزی دابدەن و بە فسە و ختە هەڵیبڕن. دەیان کردەوەی ناشیرینی تری دژ بە ئاژەڵ و سروشت دەبیندرێ کە هەموو ڕۆژێ دووپات دەبنەوە و بوونەتە شتێکی زۆر ئاسایی و نۆڕمێکی کۆمەڵگا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەندامانی کۆمەڵگا لە ئاست هەموو گیانداران خاوەن بەزەیین و تا ئەو جێیەی بۆیان دەکرێ ژیانیان دەپارێزن. هەر وەها ئەو بنەماڵانەی کە لە بەر دەرکەی خۆیان گیا و گوڵ و دار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەعەمەل دێنن، لە ماڵیات و پووڵی ساڵانەی شارەداری مەعاف دەکرێن. لە هەر بنەماڵەیەکدا لانی کەم گیانلەبەرێک هەیە کە خۆیان بە بەخێو کردنیەوە خەریک دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی خۆشەویستی سروشت و گیانلەبەرانی.
نیشتمانپەروەر کەسێکە کە بە خۆشەویستییەوە لە سروشتی زێدەکەی دەڕوانێ و هەمیشە خزمەتکاری زێدەکەیەتی. ئەم خۆشەویستییه یەکێک لە توخمەکانی پێکهێنەری کەسایەتییە، کە لە ڕێی پەروەردەوە لە ڕۆح و دەروونی تاکدا چەکەرە دەکا و سەوز دەبێ.بەڵام ئەم توخمە لە دڵ و دەروونی زۆربەی تاکەکانی کورددا نییە و هەستی سروشت خۆشەویستی غەوارەیە.ئەو کۆمەڵگایانەی کە بە هۆی شەڕوشۆر و توندوتیژی وداگیرکراوی ودەیان ئاوەڵناوی ترەوە لە بارودۆخێکی ناجێگیر و سەقامنەگرتوودان،چەمکی نیشتمانپەروەری تەنیا بۆ پاراستنی نیشتمان لە دەست داگیرکەر و نەتەوی هاتۆتە ئاراوە و سەر و خوێن بەخشین لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی بووە و تاکی نیشتمانپەروەر هەموو ژیانی بۆ ئەمە تەرخان کردووە.هەربۆیە ڕەنگە بە کەموکورتی زانیبێ کە باس لە سروشت و دار و بەرد وئاژەڵ و کیسەڵ و گیا و گژی نیشتمانەکەی بکا و وا پەروەردەکراوە کە تەنیا بەرگری کردن لە خاک و نیشتمان بە کردەوەی شیرانە بزانێ. کاتی ئەوە هاتووە کە بۆ هەموو ئەو چەمکانەی کە ساڵانێکی دوور و درێژە لە سەر زار و زمانمانن ، پێناسەیەکی تازەبکەین و شان بە شانی پێناسە تازەکان بۆ هەر چەمکێک بڕۆینە پێش.

همچنین ببینید

وقتی پای منافع به میان آمد، مردم سهمی از این جنگ نداشتند

وقتی پای منافع به میان آمد، مردم سهمی از این جنگ نداشتند

‍ ✔️وقتی پای منافع به میان آمد، مردم سهمی از این جنگ نداشتند ▫️اظهارات اخیر …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *