آخرین خبرها
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە ...

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە …

 

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە ...

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە …

✍️ . . . ڕەزا نووری‌پوور

▫️سەرەڕای هەموو ئەو کەند و کۆسپانەی لە بەردەم جەماوەری ئێرانی‌دا بەگشتی و خەڵکی کورددا بە تایبەتی هەیە، پێشوازی نەورۆز و جەژنی سەری ساڵ لە زۆر شوێنی کوردەواری‌دا بە شێوەیێکی زۆر بەرچاو بەڕێوەچوو.
ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی داب و نەریتی لە مێژینەی نەورۆز لە کوردەواری‌دا، لە بەرەی ئەمڕۆدا و بەشدار بوونی ئاپۆڕەی خەڵکی لە بەرێوەچوونی رێ‌وڕەسمەکەدا و بە تایبەت بەرەی نوێی گەنجان و لاوان زۆر جێگای دڵخۆشیە.

بەڵام دوو دیاردە لەم شێوە جەژنەدا زۆر جێگای شانازی و سەربەرزین؛

▫️یەکەمیان ئەوەی کە لەم ساڵانەی دواییدا  و بە تایبەت زۆر بەرچاو لە جەژنی ئەمساڵ‌دا ئەبینرێت بەشدار بوونی کۆمەڵەکانی خەڵکە بە شێوەی دەستەوعام و هەرەوەز.  بە کوڕ و کچ و لاو و گەنج و پیرە‌وە دێنە پیری ساڵی تازەوە.
ئەم دیاردەیە نەک تەنیا جێی دڵخۆشی و شانازییە بەڵکوو دیاردەیێکی هەرە پیرۆزە کە بێ‌گومان پێوەندەکانی کومەڵایەتی خەڵک پتەوتر ئەکاتەوە.

▫️دووهەم پێشاهەنگ بوونی ژنان و کچانە بە تایبەت لە هەڵگرساندنی مەشخەڵی ئاوری نەورۆز.
لە هەر عەکس و وێنە و وێنایێک‌دا کە دەیبینی کچێک یا خود ژنێک دیارە مەشخەڵێک بە دەستەوە لە نێوان ئاپۆڕەی خەڵکی‌دا و لە گەڵ چەپڵە و شایی و دەنگی گۆرانی‌دا ئاگرەکە دائەگرسێنێ و ژنان و کچان ئەبنە پێشاهەنگی هەڵگرسانی ئاگری نەورۆز.

▫️”گزنفۆن سەیاحی” بەناوبانگ، کاتێ بە سەرزەوینە کوردیەکان‌دا تێئەپەرێ لە بارەی هەڵپەرکێی کوردانەوە ئەدوێ و بە چاوێکی رێز و سەیرەوە لێی ئەڕوانی و ئەوەش زۆر دێتە بەرچاوی و بەرجەستەی ئەکاتەوە کە کوردان لە کۆڕی هەڵپەرکێیان‌دا سەرچۆپیش ئەدەن بە دەستی ژنانەوە. دیاردەیێک کە لە نێوان وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیا و بین‌النهرین‌دا، یان نیە یان زۆر دەگمەنە.
بۆیە بە ڕاستی دیتنی ئەم دیمەنانە و نرخ پێدانی جەماوەری کورد بە بەشداربوون و بەشدارکردنی ژنان لە ڕێ‌وڕەسمە هەرەوەزیەکان‌دا زۆر جێی سەرنج و شانازییە.
بۆیە ئێژم ئافەرین بۆ ئەو گەلەی لە درێژەدانی داب و نەریتەکانی‌دا هەم نوێخوازە و هەم پێداگرە.

نەورۆز و ساڵی نوێ لە هەموو گەلانی دونیا کە نەورۆزیان کردۆتە سەری ساڵ پیرۆز بێت . . .

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە …

همچنین ببینید

از هراس گرانی تا تشدید تورم؛ چرا باید فرهنگ "نخریدن" را تقویت کنیم؟

از هراس گرانی تا تشدید تورم؛ چرا باید فرهنگ “نخریدن” را تقویت کنیم؟

بهنام نیک‌ سرشت 🔹امروز شاهد صحنه‌ای قابل تأمل در سطح شهر بودم؛ تعدادی از شهروندان …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *