خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو
خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو

خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو

خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو

نووسەر: یەحیا ئەمانوڵاهی

بێ وشە، بێ نووسین و بێ کتێب، هیچ مانا و مێژووێک لە مرۆڤایەتی نامێنێ.
(هێرمان هێسە)

خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو
خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو

ڕۆمان وەک ژانرێکی ئەدەبی، بەرهەمی دونیای مۆدێڕن و دوورکەوتنەوە لە شێوازە ئەدەبیەکانی پێشوو و هەنگاوێکی نوێ بەرەوە و دونیایەکی ترە کە زووتر ئەزموونێکی ئەوتۆی نەبوە یا زۆر کەم بوە.
ڕۆمان وشەیەکی فەرانسیە و بە چیرۆکی بڵیند ئەڵێن کە بە شێوازی دەقە و ڕووداوگەلێک فراوان و کەسایەتیەکانی جۆراجۆر، لە پێک هێنانی ڕۆڵیان هەیە.
خاڵێکی هاوبەشی زۆربەی ڕۆمانەکان، دیالۆگ یا وتوێژی نێوان کارێکتێر و کەسایەتیەکانی نێو چیرۆکەکەیە.
پێوەرەکانی ڕۆمان کە نووسەرکان ، هەموو یان بەشێکی لە چیرۆکەکەیان ئەیهێنن و مانۆڕی لە سەر ئەدەن، ئەمانەن:
۱_ ناوەڕۆک( ئەو بیرۆکەیە کە نووسەر لە چیرۆکەکەیدا باسی ئەکات و بەسەریدا زاڵ ئەبێت)
۲_ پەیرەنگ یا گەڵاڵە( پەیوەندی نێوان ڕووداو و بەسەر هاتەکانی کارێکتێرەکان بە شێوازێکی درووست و مەنتقی و تا ڕادەی ڕاستی واز)
۳_ کەسایەتی و ناساندنی
٤_ زمان( کەڵک وەرگرتن لە جوانکاریە ئەدەبیەکان وەک؛ خوازە، نماد،کورتی و درێژی باسەکان و تەنز و هتد….)
٥_ هاوردنی نیشانەکانی نووسین وەک:( دوو نوقتە، ویرگوول، نیشانەی پرسیار و سەرسووڕمان و هتد…)
٦_ شوێن و کات
۷- وتوێژ ( دیالۆگ یا مۆنۆلۆگ)

کورتەیەک لە مێژووی ڕۆمانی مۆدێرن، لە ڕۆژئاوا، ئێران و کوردستان
ڕۆمان بە شێوەی مودێڕن لە سەدەی ۱۷ زایینی، بە دۆن کیشۆتی سێروانتێز، دەستی پێ کرد ئەویش بە گوازتنەوەی ناوەڕۆک و ڕووداوەکان و کەسایەتیەکان لە نەجیب زادە و دەسەڵاتدارانەوە بۆ لای چینی سویل و ڕەعیەت و خەڵکی ڕەش وڕووت. کە لە دواییدا بە نووسینی ڕۆمانی ڕابینسۆن کڕۆزۆی دانیەل دێفۆ لە ساڵی ۱۷۱۹ زایینی بە ئاستێکی بەرز گەیشت و ڕێئالیستی تر بوو و لە ئەفسانە ڕۆمانتیکیەکان کە پێشتر لەسەر ئەو بناخە بوو، دوورکەوتەوە.
بیلدانگز ڕۆمان و ئەرزهانگز ڕۆمان ، دوو دەستەواژەی ئەڵمانین کە بە مانای( ڕۆمانی کەماڵ یا ژیر بوونە) کە بە ڕۆمانی شی کاری و فێرکاری ناوبراو کراوە.
ناوەڕۆکی ئەم جۆرە ڕۆمانانە، گۆڕان و فراژوو بوونی کەسایەتی و بیر و زەینی کارێکتەرە سەرەکیەکانی نێو چیرۆکەکەیە، لە کاتی منداڵی تا گەورە بوونه و ئەو ئەزموون و ڕووداوانەیە کە ئەركێکی گرینگ لەم ڕەوتە ئەگێڕن.
ئەو قەیرانە ڕۆحیانەی کە بەسەر کەسایەتی ئەسڵی چیرۆکەکەدا دێت، ئەبێت هۆی پوخت تر بوونی باری ئەخلاقی و گەیشتن بە بلوغی فکری.
تا ڕادەیەکی زۆر ڕۆمانی خلە تووتە ئەچێتە خانووی ئەم شێوازەوە.
بۆ وێنە ئەتوانین بە ڕۆمانی(Apprenticeship) یا واتە(کاتی قووتابی بوون) ی ویلهێڵم مێستێر(۱۷۹٥ ز) ئاماژە کەین.
ناوەڕۆکی ڕۆمان شێوازگەلێکی جواراوجۆری هەیە وەک: مێژوویی، خەیاڵی، ئەوینداری، جنایی وکۆمەڵایەتی و هتد…
لە ڕاستی دا دەسپێکی ڕۆمانی فارسی بە کتێبی (سرگذشت حاجی بابا اصفهانی ) میرزا حەبیب ئێسفەهانی لە سەدەی سێزدەی کۆچی هەتاوی بوە کە ناوەڕۆکەکەی مێژووی کۆمەڵگای دەورانی قاجارە و داب و نەریتی ئەو کات باس ئەکات.
کتێبی (تهران مخوف) مورتەزا مۆشفێقی کازمی یەکێکە لە هەوەڵین ڕۆمانەکانی کۆمەڵایەتی ئێران کە ساڵی ۱۹۲٤ ز لە برڵین نووسیویەتی و دوایی لە پەراوێزی ڕۆژنامەی (ستارە ی ایران) بڵاو کراوەتەوە.
ڕۆمانی مۆدێرن بە کتێبی (بوف کور) سادق هێدایەت لە ئێران پا ئەگرێت و دوایی کەسانێک وەک سادقی چووبەک (سنگ صبور) و هوشەنگ گوڵشیری (شازدە احتجاب) بەم ڕێگەدا چوون.

شایەد کەمتر کەسێک ناوی کاڕێل مای بیستبێ بەڵام ئەم پیاوە ئەڵمانیە هەوەڵ کەسێک بوو کە لە ساڵی ۱۸٦٠ ز ، ڕۆمانێکی لە سەر کوردستان نووسی کە ناوی نا(Durschs Wilde Kurdistan) یا واتە( لە ڕێگەی کوردستانی بێ دەسکاری) کە بە داخۆ یا بەکوردی وەریاننەگێراتەوە یا من نەمدیوە، بەڵام بە یارمەتی(گووگێل ترانس لەیت) شەل و پا شکاو چەن لاپەڕەیەکم لێ خوێندەوە کە باسی کوردانی ئیزەدی و داب و نەریت و ڕەسم و یاسا و ڕووداوەکانی ئاو ناوچەی کوردستانە و بەسەرهاتەکەیانە، کەپڕیەتی لە دیالۆگ و قسەی خۆش و نەستەقی ئەم گەلە، بە تایبەت باسە خورافیەکانی وەک جنۆکە و مێردزمە و ڕمۆزن و چاوی پیس و جادوو و جەمبەڵ و ئەم شتانه.
(شڤانا کۆرمانجا)، نێوی هەوڵین ڕۆمانی کوردی،چ لە باری ڕەگەزی نووسەر و چ لە بابەتی ناوەڕۆکەوە.
ئەم کتێبە ئەربەئیلۆ شەمیلۆڤ لە ساڵی۱۹۳٠ ز بەزمانی ڕووسی نووسیویەتی.
شامیلۆڤ ناسراو بەعەرەب شەمۆ، بە باوکی ڕۆمان نووسی کوردی ئەیناسن و دوایی بە نووسینی ڕۆمانی پڕ شکۆی (قەڵای دمدم) ناوبانگی زیاتر دەرکرد.
عەرەب شەمۆ شێوازی نووسینەکەی زیاتر لە سەبکی ڕۆمان نووسە فۆرمالیستە ڕووسەکان ئەچێت.
خاڵێکی گرینگی نووسراوەکانی شەمۆ، بایخدان بە تەوسیف و پێداهاتنی کەسایەتی و دیمەنەکانی نێو ڕۆمانەکەیە، بە تایبەت کاتێک قەڵای دمدم و خانۆی لپ زێڕین تەوسیف ئەکات، وردەکاریەکان قەڵا و هەر وەها جۆری پۆشاک و کەوش و مێزەر و دەمانچەی شێر نیشان و خەنجێری دەسک ماسی و نەواری سووری دووراوە بە پانتۆڵەکەی خانۆ ئاماژە دەکات و زۆر جوان دەم و چاو و ڕوخساری ئەمیر خان وەک نەققاشی و وێنەیەک، بە یارمەتی وشەی جوان و گونجاو وەک تابلۆیەک دەنەخشێنێت.
ڕۆمانی کوردی لەم ساڵە دواییانەدا چووە قۆناخێکی نوێ، ئەویش سەبک و شێوازی (پۆست مۆدێرن ) و (ڕێئالیستی جادوویی) کە ئەتوانین بە نووسەرێک وەک شێرزاد حەسەن ئاماژە کەین کە زیاتر ئەم جۆرە سەبکە لە نووسراوەکانی دا ڕەنگدانەوەی بووە بە تایبەت لە ڕۆمانی( حەسار و سەگەکانی باوکم)

بابچینە سەر ڕۆمانی خلە تووتە و بەراوەردکردنی لەگەڵ چەن چیرۆکی تر.
لە باری ناوەڕۆک و کەسایەتیەوە، ئەم ڕۆمانە زۆر لە چیرۆکی( مەسەلەی ویژدان یان چۆن بوومە خانەدان) ی ئەحمەد بەگی موختار جاف ئەچێت.
هەر دووکیان باسی کەسێک ئەکەن کە دوای هەڵس و کەوتێکی پڕ کێشە بە ئاکام و ئەنجامێک ئەگات.
سۆهراب کە دوایی ئەبێت بەسۆهراب ئەفەندی لە سەرتای منداڵی تا گەورە بوونی لە چیرۆکی( مەسەلەی ویژدان)، ئاڵوگۆڕێکی فکری بە سەریا زاڵ ئەبێت.
ئەم ئاڵۆگۆڕە، بەرهەمی ئەو گرفتانەیە کە لە تێپەڕبوون وبەسەرهات و رووداوەکان بۆی پێش دێت. هەر وەک خلە تووتە کە دوای گیر و گرفتێکی دەروونی و ڕۆحی کە ئەیخاتە نێو گێژاوی ژیانەوە و بە دوای دەرفتێکە بۆ ڕزگار بوون لە دەستیانه.
بە پێچەوانەوە لە چیرۆکەکەی ئەحمەد بەگ، لە باری زەمانیەوە، ڕەوتێکی ڕێک وپێک تر ئەبینین کە چۆن سۆهراب ئەفەندی دوای ئەو ئەزموونانەی کە بەدەستی ئەهێنێت و ویژدان و شەرافەت و کەرامەتی پێشێل ئەکات و ئەبێت بە پیاوێکی دەسەڵات دار و خاوەن موڵک و ماڵی فراوان ، بە قیمەتی بێ ویژدانی وبێ ڕەوشتیەوە، لە پێناوی خۆ هەڵواستن بە دەسەڵاتەوە، وردە وردە پیاوێکی پەست و نەگریسی لێ دەردێت کە بە شەق و زۆرەملی، مۆلک و زەوی و زاری خەڵک داگیر ئەکات.
بەڵام لە ڕۆمانی خلە تووتە، لە نێوان چۆنیەتی بە ئاغا بوون، مەبەستم خلە تووتەیە، بۆشاییەکی زۆر هەیە کە بە ڕای من کاک فەرەیدوون دوو مەبەستی بووە.
یەکەم؛ ئەوەی کە خوێنەر خۆی بە دوایدا بچێت و خۆی بیدۆزێتەوە و لە بونیادنانی کەسایەتیەکە هاوبەشی بکات و بە ئیستڵاح، مەعریفت بەخشی پێ بدات.
دووهەم؛ شایەد بیەوێت بەم جۆرە ئەو بۆشایە، بە نووسینی ڕۆمانێکی تر لە داهاتوو، وەک خلە تووتەی دوو، پڕ کاتەوە.
کاتێک ڕۆمانی خلەتووتەم ئەخوێندوە، وەک فیلمێک هاتە بەرچاوم، فیلمێکی نوستالۆژیک کە تانەت بۆ هاوتەمەنەکانی من و پێش لە منیش، زۆر ڕووی دابێت. بێ ئێختیار بیری نەقڵێکی فەرهاد پیرباڵ کەوتمەە کە ئەیگێڕاوە:” دوای چوونم بۆ فەرانسە، دوای ماوەیەک بە زەحمەت توانیم لە گەڵ باوکم پەیوەندی تەلەفوونی بگرم. دوایی چاک و چۆنی و ئەحواڵ پرسی ، باوکم، پیر باڵی قەساب لی پرسیم: فەرهاد ڕۆڵە لە فەرانسە چی ئەکەی؟
منیش وتم: دەرس ئەخوێنم.
_دەرسی چی؟
_فیلم و سینما و ئەم شتانە.
باوکم قسەیەکی زۆر سەیری کرد، وتی: ئەو هەموو ڕێگەت بڕیوە، فیلم بخوێنی؟! هەستە بگەڕێوە کوردستان، ئێمە هەموومان لێرە فیلمین!
لە باری کەسایەتی باوکەوە، لە نێو ڕۆمانی (حەسار و سەگەکانی باوکم)ی شێرزاد حەسەن وخلە تووتە، تشابوه و لێکچوونێکی سەیرم بینی، ئەویش ئەوە بوو هەر دوو باوکەکە سەبارەت بە کوڕەکەیان زۆر بێ ڕەحم و هەڵس و کەوتیان گەلێک بێ ڕێزانە بوو، تا ڕادەیەک لەڕۆمانی حەسار، کوڕەکە وەک گرێ و گریمانەیەک خۆی دەردەخات و باوکی ئەکوژێ، یان وەک خلە تووتە بە مەرگی باوکی زۆر نارەحەت نابێت و بەڵکۆ لە دڵەوە پیشی خۆشە چونکا دەرگایەکی نوێ و ڕێگایەکی ئازاد لە بەر چاوی خۆی ئەبینێت.
هەر دوو ڕۆمانەکە لە بنەڕەتدا کاتێک خوێنەر دەستی پێ ئاکات، ئەو دیمەنە دێتە بەر چاوی کە کارەکە ڕووی داوە و باوک نەماوە، باشتر بڵێین دەسپێکی هەر دووکیان، کۆتایی بەسەرهاتی کەسایەتیەکانیە.
قارەمانی چیرۆکەکە لەهەر دوو ڕۆمانەکە، قارەمانێکی دۆڕاو و دۆن کیشۆتیە کە دەنگی بە هیچ کوێ ناگات. چ لە ڕۆمانی (حەسار ) کە کوڕەکە دوای کوشتنی باوکی، دیواری حەسارەکە دەرووخێت، خوشک و براکانی پرش و بڵاو و سەرلێ شێواو ئەبن، هەر ئەوان کە هانیان ئەدا ئەو کارە بکات دوایی لی هەڵگەڕانەوە و تف و لەحنتیان ئەکرد بۆ کارێ کە کردوویەتی و چ لە ڕۆمانی (خلە تووتە)کە لە کاتی منداڵی و مێر منداڵیدا، باوکی هیچ بایەخێکی پێ نە ئەدا و لایەکی لێ نەئەکردەوە و خلەیش هیچ کارێک بەدەستیەوە نەئەهات، کاتێکیش بە سەروەتو سامان و ماڵی چەن مەرتبە و خانە باخی و ماشینی سانتافایش گەیشت بە ڕەواڵەت خۆی بە بەختەوەر ئەزانی بەڵام ژن وکوڕەکەی بە هیچیان نە ئەزانی و حەسابیان بۆ نەئەکرد، بە کورتی و بە کوردی” بە پیاویان نەدەزانی”
زۆر ڕۆمانی تر وەک : ( ئەو پەری چیا و حەمەدۆک) ی یاشار کەماڵ، ( دایی جان ناپلئون) ی ئیرج پزشکزاد، (دۆنی ئارام)ی میخاییل شۆلۆخۆڤ و لە باری زمانیەوە(گابۆڕ) سەی قادری هیدایەتی، ( وارۆنا)ی رەزای ڕۆستەمی و (خەو زڕان)ی سێڕاج بەناگەر و چەنهای تر هەن کە ئەتوانین لە گەڵ ڕۆمانی (خلە تووتە) هەڵیسەنگێنین ولایەنە تەوسیف و پیاهەڵدان و نمادەکانی بەراوەرد کەین کە بە داخۆ لەم کۆڕە دەرفەتی ئەوە نیە و ئەم هەویرە ئاوی زۆر ئەوێت و فارس وتنی: ” این قصە سر دراز دارد”
کاتێک پارچە شێعرێک ئەخوێنینەوە_بە تایبەت غەزەڵ_ تاکە بەیتێکی لامان زۆر بە هێزتر و سەرنجڕاکێش ترە_ چ لە باری مانا و چ لە باری وشەوە_ کە پی ئەڵێن شابەیت. خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو
ڕۆمانیش هەر وایە، بە شێی وای هەیه زۆر بە هێزە و پڕ لە مانا و فکرێکی قووڵه.
بە ڕای من بەشی هەوەڵی چیرۆکەکە ،کە دیالۆگ و وت وێژی ئاغا یا هەمان خلە تووتەی پێشوو، لە گەڵ عوبەید بونگادارە، چ لە باری ڕامان و تێفکرین و چ لە بابەتی فەلسەفیەوە، لە بەشەکانی تر جیاوازترە، بە تایبەت ئەو کاتەی کە خلەخۆی بە دژی سەرمایەداری ئەناسێنێت بەڵام بە پێچەوانە بە کردەوەی بۆمان دەرئەکەوێت لەوان خراپتر وزۆرتر لە نێو دونیای دەسەڵات وسەرمایەدا تواوەتە، هەڵس وکەوتی بەشێ لە گرووپە چەپەکانم کەوته یاد که دوای بە دەست هێنانی تورونجی دەسەڵات و سەرمایە، خراپتر دەستیان بڕی!
خلە تووتە، مێژووی ڕاستەقینەی گەلێکە کە لە هیچ کتێبێکی مێژوویی باسی لێنکراوە
بێگومان ڕاستی و درووستی، لە کەتێبە مێژوویەکانی پڕ لە چەواشەی حاکمان و دەسەڵاتداراندا نیە ئەوان هەر چی لە بەرژەوەندی خۆیان بێت دەێنووسن و ئەیگۆڕن.
ئەم ڕۆمانە سووچێکی هەرە بچووک لە بەسەر هاتی پڕ لە نامەتی و هەژاری وبرسیەتی ئەم کۆمەڵگا پەراوێز خراوەیە کە بەرد ئاشی ڕۆژگار بی بەزەییانە هاڕیویە و هەل و پەلی کردوە، بەڵێ! ئەم ڕووداوانە لە لای هیچ کتێبێکی میژوویی نیە و بۆی مەگەڕێ، ئەمە تەنیا لە نێو دونیا ڕۆماندایە کە وەک خۆی باسی ئەکات و ئەیلاوێنێتەوە.
ئەگەر چی بڕێک بەسەرهات و ڕووداوی نەخوازیاری نێو کۆمەڵگا هەن کە کاک فەرەیدوون نەینووسی و باسی نەکردوە ئەویش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەردەنگی ڕۆمانەکەی تەنها مرۆڤی بە ساڵا چوو نیە و مێر منداڵیش ئەگرێتەوە کە لە باری ئەخلاقی، ئەو شەرمە شەرقیە لە نێو ڕۆمانەکەیدا ئەبینرێت ، وەک داستایوڤسکی کە ئەڵێت:
“لە نێوان ئەو یادەوەرییانەدا، کە بووە بە گەنجینەی هەر یەکێکمان، یادەوەری وایان تێدایە تەنیا بۆ هاوڕێکانمان باسی ئەکەین، یادەوەری واشیان تێدایە تەنانەت بە هاوڕێکانشمان ناڵێین و تەنیا بۆ خۆمانی دەگێڕینەوە، بە نەهێنیش نەبێت بۆ خۆمانی ناگێڕینەوە، بەڵام یادەوەری وا هەیە تەنانەت مرۆڤ بۆ خۆشی دیانی پیا ناهێنێت وناگێڕێتەوە.”

تەواو خله تووته؛ مێژووی نەنووسراوی کۆمەڵگایەکی پەراوێزخراو

همچنین ببینید

دەردە کورد!

دەردە کورد!

دەردە کورد! ✍️ سەید هاشم .هیدایەتی ▪️دەردی بێ دەرمانی کوردان، دژ بە یەکتر بوونەوەس دەستی …

یک نظر

  1. دەستخۆش لەنوسەری ئەم بابەتە ئەکەم.هەڵسەنگاندنێکی جوان بوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *