وەرن با ساڵی ۱۴۰۲ بکەین بە ساڵی وتووێژی ناوخۆیی, سید هاشم هدایتی, دکتر سید هاشم هدایتی
وەرن با ساڵی ۱۴۰۲ بکەین بە ساڵی وتووێژی ناوخۆیی

وەرن با ساڵی ۱۴۰۲ بکەین بە ساڵی وتووێژی ناوخۆیی

وەرن با ساڵی ۱۴۰۲ بکەین بە ساڵی وتووێژی ناوخۆیی

✍️دۆکتۆر سەید هاشمی هیدایەتی

▫️دەمێکە هەموومان چاوەڕوانی پەیام هێنەرێکین دەنگ و بانگەوازی دیالۆگ و وتووێژی ناو کوردەکانمان بە گوێدا بهێنێت و دەستی گەرم و پڕ تینی ڕۆڵەکانمان لەڕێ سەربەرزی و سەربەستی نەتەوایەتیدا بنێتە ناو دەستی یەکدی و لێکیان هەڵپێکێت.

▫️خواستی یەک دڵی و پێکەوە بوون و هاودەنگی داخوازێکی زۆر گرینگ و دوورە دەس نیە بۆ کورد، بەڵام بۆچی زیاتر لە سەد ساڵە خۆمانی لێنادین و هەروا پرژوبڵاوین و دڵمان پێکەوە گرێبەس نابێت، جێگای سەرنج و سەرسووڕمانە، کەسێک نیە بە تاکەتاکەی کوردەکان بڵێت: گەلینە! ئەوە هاودەنگی و یەکگرتوویی چ خراپیەکی هەیە خۆمانی لێنادەین؟!

▫️شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە تەواوی نەتەوەکان لەناوخۆی خۆیاندا دەیان و سەدان هۆی نایەکسانییان هەیە و کەچی دەستیان لەناوی دەستی یەکتردایە لە پێناوی قازانجی نەتەوەکەیاندا: زمان و زاراوەی جۆراوجۆر، ئایینی جۆراوجۆر، بیرو بۆچوونی جۆراوجۆر، ئاوات و داخوازی جۆراوجۆر، ناوچەو سروشت و کەش و هوای جۆراوجۆر، جل و بەرگ و ڕەنگ و دەنگی جۆراوجۆر، کەچی هیچکام لەو جیاوازییانە نەوگەسە باییس شەڕو قڕە و ناکۆکی و چەن بەرەکی نێوانیان. ئەی ئێمەی کورد چیمان بەسەردا هاووە ئاوەها بەم چەشنە دڵتەزێنە دەیان و سەدان ساڵە تووشی چەن بەرەکی و دژایەتی لەگەڵ یەکدین؟!

▫️براینە، خۆشکینەرگەلینە؛” بڕوا بکەین تا ئەو ڕۆژەی دەست نەنینە ناوی دەستی یەکترو باوەشی خۆشەویستانە نەکەین بەیەکدا:و جۆراوجۆری بیرو بۆچوونی یەکتر بە ڕەسمییەت نەناسین کورد نابێتە خاوەنی دەسەلات وسامان، بەسمانە پاش سەدان ساڵ چەن بەرەکی، نیازمانە کەمێ بیربکەینەوە، دوژمنەکانی دەورووبەر و دوورە دەستیشمان بەقەولی فارس دەڵێن کونی دۆعایان لی دۆزیونەتەوە و تێگەیشتووون تا ئەوڕۆژەی بتوانن بە بیانووی جۆراوجۆر بماندەن بە گژی یەکتردا هیچمان لەدەس نایێت و لەدەسمان ڕاحەت ئەبن، تکایە با بەسی بکەین بەس!

▫️وەرن با ساڵی نوێ بکەین بە ساڵی دیالۆگ و وتووێژو پێکەو قسەکردن، جاکە دڵەکانمان بەرەو یەک لووتکەی هاوبەش یەکیان گرت و توانیمان یەک بگرین ئەتوانین لەگەڵ هاوساو بەراوسایش دیپلۆماسی ژیرانە و بوێرانەمان ببێت و بە پشتیوانی یەک دەنگی و یەک ڕیزی و هاو دەستیمانەوە لە خۆ لەکەم زانین ماڵاوایی بکەین و بە قودرەت و هێزەوە لەگەڵ نەیارانی کورددا بدوێین. هێزی گەل بەهێزە ئەگەر یەکگرتووبێت ئەینا بە دووبەرەکی و چەن بەرەکی خۆی دەبێتە باییسی تێک شکانی خۆی.
▫️ وابزانم لە هەنگاوی ئەوەڵدا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە موقەددەسە نیازی زۆرمان بە میدیا و ڕەسانەی سەربەخۆو بێ لایەن هەیە کە جگە قازانجی نەتەوە هیچ هێڵێکی سووری لەبەر چاو نەگرێت.
هیوادارم بیرمەندان وچالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی و سیاسی ناوخۆو دەرەوەی وڵات هاودەنگ و هاوڕێ بن بۆ ئەم ئەرکە گەورە.وەرن با ساڵی ۱۴۰۲ بکەین بە ساڵی وتووێژی ناوخۆیی

همچنین ببینید

وعده و قول نافرجام شهردار و رئیس راهور سقز مبنی بر ساماندهی وانت‌داران و سایر میوه‌فروشان سقز

وعده و قول نافرجام شهردار و رئیس راهور سقز مبنی بر ساماندهی وانت‌داران و سایر میوه‌فروشان سقز

وعده و قول نافرجام شهردار و رئیس راهور سقز مبنی بر ساماندهی وانت‌داران و سایر …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.