ک.چیرۆک .زنجیرێ بە درێژایی شارێ

ک.چیرۆک .زنجیرێ بە درێژایی شارێ

ک.چیرۆک .زنجیرێ بە درێژایی شارێ

فەردین ڕەشیدی«ف.ڕ.ئومێد»

ک.چیرۆک .زنجیرێ بە درێژایی شارێ

پیاوەکە خەریک بوو کاڵانی سەگەکەی توند دەکرد . سەگێ لەوانەبوو ئەو زنجیرەی کە پێوەی بەسڕابووەوە لەجێ هەڵبکەنێ . پیاوەکە چوار پێنج ڕۆژ بوو سەگەکەی برسی ڕاگڕتبوو . تەنیا ئاوی پێدابوو و تریاکیشی بۆ کردبووە نێو ئاوەکە . سەگەکە هێند زەلام بوو کە لەوانەبوو پیاوی بە پاوە قووت بدایێ . پلێ گۆشتی کە پێشتر ئامادە کرابووی خستە بەردەم سەگەکە . سەگە زەلامە بۆرەکە گۆشتەکەی کرد بە قەپاڵێ و هەستابووە سەرهەر دوو پێ .سەگێکی بۆر لە پشت ماشینەکە دەبیندرا کە کاڵانەکەی بە زنجیرێکی ئەستوور و قایم بەسترابووەوە و چاوبەندێکی ڕەشیان لە چاو کردبوو .خەڵکانێکی زۆر لە گۆڕەپانی دەرەوەی شارەکە ئامادەببوون . منداڵ ، لاو ، پیاو  ، حاجی ، مەلا و … دەنگ و هەرایەکی سەیر لە دوورەوە دەبیسترا .دوو پیاوی قەڵەوی سەرتاسی زەلام لە پشت مێزەکە دانیشتبوون و خەریکی نووسینی کاغەزگەلێ بوون . هەر کەس کە دەگەییە بەردەم ئەم دوو پیاوە پارەیەکی دەدا و کاغەزێکی ڕەش یا بۆریان دەدایە دەستی و لە شوێنێ کە پێشتر بۆ بۆرەکان و ڕەشەکان دیاری کرابوو ڕادەوێستان. پیاوەکە قرێتەیەکی چەرمی بەدەستەوە بوو و بەرەو گۆشەی حەوشە گەورەکە بەڕێ کەوتبوو . سەگیێکی زەلامی برسی کە لیک و ئاو لە دەم لمۆزی چۆڕەی دەکردە سەر عەرزەکە بە وەڕین لە کولانەکەی هاتبووە دەرەوە . پیاوەکە قرێتەکەی لەمل سەگەکە بەست و زنجیرە ئەستوورە درێژەکەی لە قرێتەکە توند کرد. سەگەکە چەند ڕۆژ بوو بێجگە لەئاو هیچی نەخواردبوو . پیاوەکە لە سەر ژەمەکاندا باشترین جۆری تریاکی کردبووە نێو ئاوی سەگەکە . پیاوەکە پلێ گۆشتی فڕێ دابووە پێش سەگەکە . سەگێ گۆشتەکەی کردبوو بە قەپاڵێ .سەگێکی زەلامی سەر زلی دڕندە کە لە دەم و لمۆزی ئاو و لیک چۆڕەی دەکرد ، لە پشت ماشینەکە دەبیندرا کە بە زنجیرێکی ئەستوور بەستراببووەوە و چاوبەندێکی ڕەشیان لە چاو کردبوو .لەگۆڕەپانی شارەکە دوو کەس کە جلک و لیباسەکانیان لەگەڵ جلک و لیباسی خەڵکانی ئامادەبوو جیاواز بوو دەبیندران . پیاوانێکی قەڵەوی کڵاو لەسەر و عەسا بەدەست. وێدەچوو هەر کام لەم دوو پیاوە بە زمانێکی جیاواز لە خەڵکانی شارەکە قسەبکەن و خەڵکی شار و وڵاتێکی دیکەبن .خەڵکان بۆیان نەبوو هەتا سەد هەنگاو لەو گوریسەی کە بەدەور دوو پیاوەکەدا کێشرابوو نزیک ببنەوە و یا تەنانەت ڕاستەوخۆ سەیری شوێنی دانیشتنی ئەم پیاوانە بکەن .  کەس بۆی نییە کە بپرسێ ئەمانە کێن و لە کوێوە هاتوون . دوو ماشین لە دوورەوە دەبیندرێن کە لە گۆڕەپانەکە نزیک دەبنەوە .دوو کابرا قەڵەوە سەر کەچەڵەکە هەر خەریکی پارە وەرگرتنن . چەند پیاوی باڵا بەرزی زەلام دەور و بەری پیاوە قەڵەوە سەرکەچەڵەکانیان گرتووە.گۆڕەپانەکە دابەش بووە بە سەر لایەنگرانی ڕەنگی بۆر و ڕەنگی ڕەش . لەم بۆنانە ژنان و کچان بۆیان نییە کە بێنە نێو گۆڕەپانەکە . لە کەسێکم بێستبوو کە ڕەشەکان وەک دورشم جنێوی نامووسی بە بۆرەکان دەڵێن و بۆرەکانیش قوون دەکەنە ڕەشەکان و بە جنێوی نامووسی وڵامیان دەدەنەوە.دوو پیاو  دوو سەگی دڕی ڕەش و بۆری  زەلامیان  کە بە زنجیر بەستراوانەتەوەیان بەدەستەوە بوو. لە دەم و لمۆزی سەگەکان ئاو و لیک دەچۆڕەێ . هەرا و هوریایەکی سەیر گۆڕەپانی شارەکەی داگرتووە . دوو پیاوە قەڵەوە کۆت و شەڵوار لەبەرەکە دەستیان هەڵدێنن و پیاوەکان چاوبەندەکان لە چاوی سەگەکان دەردێنن. دوو سەگ پەلاماری یەک دەدەن و ساحێبەکانیان لە دووی خۆیان کێش دەکەن . دوو پیاو زنجیرەکانیان لە کاڵان و قرێتەی سەگەکان ڕەها کردووە . دوو سەگی زەلامی دڕی برسی پەلاماری یەکیان داوە و قەپ بە لا مل و لمۆزی یەکتردا دەکەن . خوێن لەشی هەموو سەگانی دنیای سوور کردووە . خەڵکانی بۆر دەیکەنە هەر و هوریا و جنێوی نامووسی دەدەن و ڕەشەکان قوونیان تێدەکەن و بە جنێوی نامووسی وڵامیان دەدەنەوە . دوو ماشینی شاسی  بڵیند لە گۆڕە پانی شارەکە دوور کەوتوونەتەوە . لاشەی سەگی بۆرەکان لە نێوان گۆڕەپانەکەدا کەوتووە و سەگی ڕەشەکانیش هەموو گیانی خەڵتانی خوێنە و بەسەختی هەناسە دەکێشێ .ڕەشەکان و بۆرەکان هێشتا قوون لە یەک دەکەن و بڵیند بڵیند جنێوی نامووسی و ڕەگەز پەرەستانە دەڵێنەوە. چەند ڕەش و چەند بۆر لە گۆڕەپانەکەدا خەڵتانی خوێنن .دوو پیاو وەک هەمیشە دوو قرێتە و کاڵانیان بەدەستەوەیە و تەنیا و دۆڕاو بەرەو ماڵەکانیان دەگەڕێنەوە.

همچنین ببینید

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا

نارضایتی بیماران حاد و بدحال از نبود تجهیزات و امکانات پزشکی بیمارستان شفا ▪️یکی از …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *