گوتم:گوڵێ به‌خوا منیش درۆزنێکی گڵاوم
گوتی:که‌ریم به‌ڕای تۆ به‌ساقه‌ی بم له‌داهاتوودا ئه‌م کوڕه‌مان ده‌بێته چ کاره؟
گوتم:کوره به‌خوا هیچ کوڕێ له باوکی خۆی پیاوتر نابێ،من دڵنیام ئه‌ویش فشه‌که‌رێکی که‌للە ره‌قی وه‌ک خۆمی لێ ده‌ر دێ تازه بگره تۆزێک ئاستی فشه و درۆ و ده‌له‌سه‌ی له من به‌رزتر،واته وێرژێنێک سه‌رتر
گوتی:ئای ئای که‌ریم کوره ماڵته خۆ ده‌سکه‌نه ناکه‌ییت،قژه قژ.
ئیتر تۆزێک له سه‌ره‌خۆتر خه‌ریکی په‌لکه‌کردنی قژی بووم و هاوکات له بیری ئه‌وه‌شدا بووم که ده‌بێت تا دوو مانگی‌تر ئه‌م خانووه چۆڵ بکه‌م،به‌ڵام هه‌رچی له مێشکی خۆم‌دا لێکمده‌دایه‌وه بڕی ۸۰میلیۆن تمه‌ن پاره‌م که‌م بوو
۸۰میلیۆن‌تمه‌ن پاره بۆ به گرێ‌و گرتنی فڵانه خانوو که سمایلی ره‌فیقم به هه‌زار ده‌ردیسه‌ری بۆی په‌یدا کردبووم،
کێشه‌یێک که به هیچ درۆێیک بۆم پینه نه‌ده‌کرا!!!
کزه‌بایێکی سارد به کاوه‌خۆ له درز و قوژبنی په‌نجه‌ره‌که‌ی به‌رانبه‌رمه‌وه وه‌ژوور که‌وت و به هه‌موو هێزی خۆی له‌مپه‌ڕی په‌نجه‌کانی منی تێپه‌ڕاند و خۆی گه‌یانده پرچ و که‌زی گوڵێ،په‌رده‌کان ده‌له‌رینه‌وه وه‌ک بڵێی که‌سێک له پشته‌وه‌یان بێت و بیهه‌وێ خۆی له‌و وتوێژه‌مان هه‌ڵبقورتێنێ.
من هیچ گوێم نه‌دا و ده‌یسان ده‌ستم پێ‌کرده‌وه.
به هه‌ردوو ده‌ستی خۆم خه‌رمانی قژه ڕه‌شه‌کانیم کۆ کرده‌وه ملم له په‌لکه‌کردنیان نایه‌وه.من هه‌میشه له ناخی دڵه‌وه حه‌زم ده‌کرد قژی ژنان چما تاڤگه به سه‌ر شان و ملیانه‌وه پرش و بڵاو بێت.
گوتم: گوڵێ چی ئه‌بێ ئه‌مجاره‌یان قژت په‌لکه‌نه‌بێت ،
گوتی: حه‌کوو که‌ریم یانی تۆ نازانی من قه‌ت قه‌ت قژی پرش و بڵاو و ئازادم لێ‌نایه‌تیه‌وه!!جوان بیرم دێت به منداڵی دایکم پێی‌گوتم گوڵێ ژن هه‌میشه ده‌بێت گورج و گۆڵ بێت و په‌لکه هێمای ژنانی سه‌رکه‌وتوه. ئه‌و ده‌یگوت ژنان خه‌مه‌کانیان به په‌لکه‌کانیان بۆ ژێرخانی ده‌روونیان شۆڕ ده‌که‌نه‌وه و له‌وێ ده‌رخۆنه‌ی له سه‌ر دا ده‌نێن.ئینجا گوتی:که‌ریم بۆ ناسینی ژنان ده‌بێت چاو پرچ و که‌زیان بکه‌یت.
بێده‌نگیکی به‌سام باڵی به‌سه‌ر وتوێژه‌که‌ماندا کشاند و به جووت نوقمی خه‌یاڵات بووین که گوڵێ به چه‌ن نه‌رمه کۆخه‌یێک گه‌رووی فێنک کرده‌وه و گوتی: که‌ریم بیرت دێ ئه‌وی رۆژێ له پارک چت پێگوتم؟ئه‌ها ویستمان چه‌ن وێنه‌یێکی عاشق بکیشینه‌وه بەڵام له به‌ختی ره‌شمان هه‌ردووکمان مۆبایلەكەمان كوژابوویەوە،ئەھا تۆ گوتت گوڵە شۆخ شەنگەكەم چ خەم مەخۆ ،ئینجا به سرته‌یێک شتێکت به بن گوێم‌دا چرپاند،سه‌ره‌تا من سوور هه‌ڵگه‌ڕام و دواتر به جووت له تریقه‌ی پێکه‌نین‌دا ، ئینجا رۆشتین بۆ کافتریاکه‌ی ئه‌و به‌ری پارک و له‌وێ من قاوه‌ێکی تاڵ و تۆش دوو چای کاڵت خوارده‌وه؟؟؟
زۆر سه‌یر بوو من هیچ ئه‌و قسانه‌ی گوڵێم وه‌بیر نه‌ده‌هاته‌وه،ده‌تگوت گوڵێش ئه‌مجاره‌یان چما من ئه‌و قسانه‌ی له گیرفانی چه‌پی ده‌رده‌هێنا،
نا نا نا گوڵێ درۆ نازانێ!!
هه‌رچی گوشارم بۆ مێشکم هێنا ته‌نیا کافتریاکه‌م بیر ده‌هاته‌وه ئه‌ویش نازانم ئه‌و جاره‌ی بوو که گوڵێ ده‌یگوت یان جارێکی‌تر،ته‌نیا بیرم ده‌هات له‌وێ وڵاتم وه‌به‌ر چه‌قه دووکه‌ڵی درۆ دابوو و به درۆیانه‌ی خۆم شاگه‌شکه ببووم و قاقا پێ‌ده‌که‌نیم!!
گوتم:گوڵێ چت لێ وه‌شارێم ئه‌وی رۆژێ درۆم پێگوتی که پێش تۆ هیچ که‌سیترم خۆش‌نه‌ویستوه،ئیستا دانی پێدا ده‌نێم پێش تۆ حه‌وت هه‌شتێکی‌تریش دڵیان دزیوم ته‌نانه‌ت گوڵیشم پێداون و ده‌گه‌ڵیان چوومه‌ته ژوانێ به‌ڵام ته‌نیا جیاوازی ئه‌وان ده‌گه‌ڵ تۆ ئه‌وه بوو ئه‌وان هیچیان باوه‌ڕیان به درۆکانی من نه‌ده‌کرد.
بیرت دێ پێمگوتی: چه‌ن ساڵ کارمه‌ندی دادگا بووم به‌ڵام به هۆی ئیشی سیاسیه‌وه ده‌ریانکردم، تۆش‌گوتت که‌ریم هه‌وڵ‌بده له ڕێگه که‌سێکه‌وه به به‌رتیلێ شتێک بتوانی دیسان بچیه‌وه دادگا و له‌وێ ئیش بکه‌یت
بیرت دێ پێمگوتی: من به‌ناوبانگترین خوێندکاری زانکۆ بووم و دوانزه هه‌زار خوێندکار منیان ده‌ناسی و هه‌ر که له ده‌رکی زانکۆوه وه‌ژوورده‌که‌وتم هه‌موویان سڵاویان لێ‌ده‌کردم،تۆش گوتت ده‌مباش که‌ریم خان منیش چاکت ده‌ناسم.
بیرت دێ پێمگوتی:ده‌گه‌ڵ حه‌وت هه‌شت دانه چه‌قۆ کێشی لات و لووت‌دا به شه‌ڕ هاتووم و هه‌موویانم تێڵاتڕێن کردوه،تۆش دوو رۆژی ته‌واو خه‌فه‌تت بۆ خواردم و ده‌تگوت مه‌ولوودی له سه‌رمان فه‌رزه خودا ره‌حمی پێ‌کردووی.
بیرت دێ پێمگوتی:له ته‌مه‌نی ۱۵ساڵیدا دوو منداڵی دراوسێمان که ماڵه‌که‌یان ئاوری تێبه‌ربوو من له مردن رزگارم کردن،تۆش گوتت به‌وکاره‌ت هه‌میشه شانازیت پێوه‌ده‌که‌م.
بیرت دێ پێمگوتی:من به حه‌یاتم لێوم له جگه‌ره و نێرگه‌له و عارق نه‌داوه،تۆیش گوتت تۆ پاکترین پیاوی دونیای.
بیرت دێ پێمگوتی:تۆ ره‌نگی سوورت زۆر لێ دێته‌وه تۆش به‌ڵێنت دامێ تاماوی له ره‌نگی سوور زیاتر له به‌ر نه‌که‌یت،ته‌نانه‌ت کفنه‌که‌شت سوور بێت.
حه‌کوو گوڵێ به‌خوا منیش درۆزنێکی گڵاوم!!!!!!
بیرت دێ پێمگوتی:چوارده هێکتار باخی سێوم له لادێکه‌ی خۆمان هه‌یه…
هه‌ر که ئه‌وه‌م وت وه‌کوو فیشکه شێته له جێگه‌ی خۆی هه‌ڵبه‌زی و په‌لکه‌که‌کانی هه‌لوه‌شانده‌وه و له ژێر لێزمه‌ی خه‌رمانی قژه پرش وبڵاوه‌که‌یدا زریکاندی:که‌ریم که‌ریم دیتمه‌وه دیتمه‌وه،ئه‌ی خوایه‌گیان سپاس دیتمه‌وه ،کوڕه‌که‌مان ده‌نیرینه ئه‌و باخه‌ی باوکی کار بکات،کوڕه‌که‌مان ده‌بێته باخه‌وان،،،
گوڵێ له خۆشیان پێی وه‌عه‌رزی نه‌ده‌که‌وت به‌رده‌وام به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕایه‌وه و ده‌یگوت کوڕه‌که‌مان ده‌نێرینه باخه‌که‌ی باوکی کار بکات
منیش له بیری ۸۰میلیۆن تمه‌ن پاره،کێشه‌یێک که به هیچ درۆیێک بۆم پینه نه‌ده‌کرا
نووسنی ده‌ق:مێهدی محه‌ممه‌دی
ڕیکه‌وت:۱۴۰۱/۴/۴‌ی هه‌تاوی گوتم:گوڵێ به‌خوا منیش درۆزنێکی گڵاوم
- نامهای به مدیر کل آموزش و پرورش استان کردستان - آذر ۳, ۱۴۰۲
- عقدهها، حقارت و خودکمبینی خودکامگان - آبان ۲۱, ۱۴۰۲
- کردستان و گفتمان توسعه - آبان ۱۶, ۱۴۰۲